ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا هه‌میشه كۆمه‌ڵێك دۆسیه‌یان له نێواندا هه‌بووه كه سه‌رچاوه‌ى بۆچوونى جیاواز بووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ست پێ كردنى ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى دۆناڵد تره‌مپ ئه‌م جیاوازه‌ییه‌ى بۆچوونه‌كان بوو به ناكۆكى و له كاتى به‌ڕێوه‌چوونى كۆنگره‌ى میونشن ئه‌م ناكۆكیانه زه‌قتر بوونه‌وه.
له‌كۆتایى كۆنگره‌ى میونشن ده‌ركه‌وت ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا هه‌ڵوێستى جۆراوجۆریان له باره‌ى دۆسیه گرنگه‌كان هه‌یه، جا هه‌ر له بارودۆخى ته‌ناهى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته‌وه بگره تا ده‌گات به دۆسیه‌ى بازرگانى. ئه‌مه‌یش دووپات له‌سه‌ر ئه‌م دوو به‌ره‌كییه قووڵ ده‌كاته‌وه كه له‌سه‌رده‌مى سه‌رۆكایه‌تى تره‌مپ له‌نێوان ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانى ئه‌وروپا ده‌ركه‌وتووه.
له‌میانه‌ى سێ رۆژى كۆنگره‌كه‌ى میونشن، سه‌ركرده‌كانى ئه‌وروپا له‌سه‌رووى هه‌موویشیانه‌وه ئه‌نجێلا مێركڵى راوێژكارى ئه‌ڵمانیا ناڕه‌زایى خۆیان له به‌رانبه‌ر ئه‌و زنجیره بڕیاره ده‌ربڕى كه له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپه‌وه له‌دژى ئه‌وروپا و ئه‌ندامانى هاوپه‌یمانى ئه‌تڵه‌سى دراون.
مایك پێس جێگرى سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا رۆژى هه‌ینى له كۆنگره‌ى میونشن ئاماده بوو، پێنس له گوتاره‌كه‌یدا سڵاوى تره‌مپى له‌گه‌ڵ خۆى بۆ به‌شداربووانى كۆنگره‌كه هێناوه، كه‌چى ئاماده‌بووانى هۆڵه‌كه كه هه‌موویان سه‌ركرده و وه‌زیر و ژه‌نه‌راڵه‌كانى ئه‌وروپا بوون له به‌رانبه‌ر ئه‌و په‌یامه‌ى پێنس بێده‌نگیان نواند.
چه‌ندان دۆسییه هه‌یه به‌رپرسانى ئه‌وروپا له‌به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌ریكا توڕه ده‌كات و ناكۆكى نێوان هه‌ردووبه‌رى زه‌ریاى ئه‌تڵه‌سى قووڵ ده‌كاتووه، له‌وانه مێركڵ باسى له دۆسییه‌ك كرد ئه‌ویش دۆسیه‌ى ئۆتۆمبیله ئه‌وروپییه‌كان بوو، مێركڵ گوتى "كاتێك ئه‌مه‌ریكا راى ده‌گه‌ینێ هاورده‌كردنى ئۆتۆمبێلى ئه‌وروپى بۆ ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ ئاسایشى نیشتمانى، ئه‌مه بابه‌تێكه مایه‌ى مه‌ترسییه".
دۆسیه‌یه‌كى تریش بابه‌تى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكایه له سووریا، وڵاتانى ئه‌وروپا كه خۆیان به هاوپه‌یمانى ئه‌مه‌ریكا داده‌نێن ده‌پرسن دواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا چۆن ده‌توانن رووبه‌ڕووى ئاژاوه‌ى زیاتر و ناسه‌قامگیریى ببنه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه جان ئیف لۆدریانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فڕه‌نسا، كه وڵاته‌كه‌ى نزكه‌ى هه‌زار و 200 سه‌ربازى له ناوچه‌كه هه‌یه ده‌پرسێ "چ هۆكارێك وا ده‌كات ئه‌مه‌ریكا ئه‌م بۆشاییه جێبهێڵێ و ئێرانى نه‌یارى سوودمه‌ند بێت؟".
كه‌شوهه‌واى به‌ڕێوه‌چوونى كۆنگره‌ى میونشن ته‌نیا به‌م ئاراسته‌یه نه‌بوو، به‌رپرسانى ئه‌وروپا ره‌خنه له ئه‌مه‌ریكا بگرن، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌شه‌وه به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌رووى هه‌موویانه‌وه مایك پێنسى جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا ره‌خنه‌ى توندى له وڵاتانى ئه‌وروپا گرت.
دیارده‌ترین بابه‌تى تۆمه‌تباركردنى ئه‌وروپا له‌لایه‌ن پێنسه‌وه، له‌سه‌ر دۆسیه‌ى ئێران بوو. پێنس داواى له وڵاتانى ئه‌وروپا كرد له رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى ئێران بكێشنه‌وه، كه له‌ساڵى 2015 واژوو كراوه و پێشتر له مانگى ئایارى ساڵى 2018 ئه‌مه‌ریكا لێى كشاوه‌ته‌وه.
جیا له دۆسیه‌ى رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى، پێنس ره‌خنه‌ى له فڕه‌نسا و به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا گرت، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى رێگه به كۆمپانیاكانیان ده‌ده‌ن له‌سه‌ر پرۆسه‌ى بازرگانى له‌گه‌ڵ ئێران به‌رده‌وام بن، هه‌رچه‌نده ده‌زانن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا به دوو قۆناغ سزاى بۆ سه‌ر ئێران سه‌پاندووه.
به‌شێكى تر‌ى ره‌خنه‌كان جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له وڵاتانى ئه‌وروپا له‌سه‌ر بودجه‌ى گشتى به‌رگریى بوو له هاوپه‌یمانى ئه‌تڵه‌سى، پێنس گوتى "هه‌ندێك له ئه‌ندامانى هاوپه‌یمانى ئه‌تڵه‌سى خه‌رجى به‌رگرییان زیادكردووه، كه‌چى پشكداریى هه‌ندێكیان هێشتا ناگات به 2%".
بابه‌تێكى تر كه ئه‌مه‌ریكا به‌هۆیه‌وه ره‌خنه له ئه‌وروپا ده‌گرێت بابه‌تى هێڵه گازییه‌كانه كه پرۆژه‌یه‌كى وزه‌ى هاوبشه له نێوان رووسیا و ئه‌ڵمانیا. جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له كۆنگره‌ى میونشن گوتى "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ستایشى ئه‌و وڵاتانه ده‌كات كه دژى پرۆژه‌كه وه‌ستانه‌وه و هه‌روه‌ها ئامۆژگارى ئه‌وانی تریش ده‌كه‌ین هه‌مان هه‌ڵوێستیان هه‌بێت".
له‌گه‌ڵ هاتنى دۆناڵد تره‌مپ بۆ پۆستى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مه‌ریكا كۆمه‌ڵێك بڕیارى له‌بوارى بازرگانى و سه‌ربازى ده‌ركرد، ئه‌مه‌یش وایكرد گرژییه‌ك له نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانى ئه‌وروپا دروست بێت، بۆیه هیچ كۆنگره‌یه‌كى نێوده‌وڵه‌تى بێ ده‌ركه‌وتنى ئه‌م ناكۆكییه تێناپه‌ڕێ.
هه‌ینى رابردوویش كاتێك كۆنگره‌ى ئاسایشى میونشن بۆ له ئه‌ڵمانیا ده‌ستى پێ كرد، دووباره ناكۆكییه‌كانى نێوان ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا ده‌ركه‌وتنه‌وه، ئه‌مجاره‌یش جیا له‌بابه‌ته ئابوورییه‌كان و بازرگانییه‌كان، كێشه‌ى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌سووریا وه‌ك خاڵێكى تر‌ى ناكۆكى له‌نێوان هه‌ردوو به‌ره‌ى ئه‌تڵه‌سى ده‌ركه‌وت.
كۆنگره‌ى میونشن بۆ كاروبارى ته‌ناهى ساڵانه له شارى میونشن ئه‌نجام ده‌درێت، بۆیه‌كه‌مجار ئه‌و كۆنگره‌یه له‌ساڵى 1963 به‌ناوى "دیدارى نێوده‌وڵه‌تى بۆ زانسته‌كانى به‌رگرى"به‌ڕێوه‌چوو، ئێسته‌یش ساڵانه به‌ناوى كۆنگره‌ى میونشن بۆ كاروبارى ته‌ناهى ئه‌نجام ده‌درێت.