مەسروور بارزانی پەیامێكی بڵاو كردەوە

:: PM:05:12:17/02/2019 ‌
مەسروور بارزانی ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان ساڵیادی دامەزراندن لە هەردوو رێكخراوی یەكێتی قوتابیانی كوردستان و یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان پیرۆز دەكات.

ئەمڕۆ یەكشەم 17ی شوبات، لە پەیامێكدا كە ئاراستەی رێكخراوەكانی یەكێتی قوتابیان و یەكێتی لاوانی كردووە مەسروور بارزانی ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاندووە، وەك هەمیشە بەپەڕی لێبووردەیی و بەرپرسانەوە لەپێناو بەرەپێشبردنی توانا و ئاستی زانستی و بەهێزكردنی ئینتیمای نەتەوەیی و خۆشەویستی نیشتمان بۆ دابینكردنی دواڕۆژێكی ڕووناكتر و ئاسوودەتر بۆ خاك و گەلەكەمان لە كارو خەباتی رێكخراوەیی خۆتان بەردەوام بن.

دەقی پەیامەكە..
سكرتێر و ئەندامانی مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتی قوتابیانی كوردستان
سڵاوی زانست و خەبات
 بەبۆنەی 66 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتییە تێكۆشەرەكەتان(یەكێتی قوتابیانی كوردستان) پیرۆزبایی لە ئێوە و سەرجەم كادیر و ئەندامان و تێكرای قوتابیانی كوردستان دەكەین، داواكارین وەك هەمیشە بەپەڕی لێبووردەیی و بەرپرسانەوە لەپێناو بەرەپێشبردنی توانا و ئاستی زانستی و بەهێزكردنی ئینتیمای نەتەوەیی و خۆشەویستی نیشتمان بۆ دابینكردنی دواڕۆژێكی ڕووناكتر و ئاسوودەتر بۆ خاك و گەلەكەمان لە كارو خەباتی رێكخراوەیی خۆتان بەردەوام بن.
جارێكی دی سەركەوتن و پێشكەوتنی زیاترتان بۆ بە ئاوات دەخوازم

مەسروور بارزانی
17ی شوباتی 2019







وشە - سه‌رخێڵ هاشم