نەخۆشی شەكرە یەكێكە لە نەخۆشییە بڵاوەكان لە دنیا كە هۆكاری جیاوازی هەیە لە نێوان بۆماوەیی و پێوەست بە ژینگەوە، وا باوە كە ژنان لە دوای كۆتاهاتنی سووڕی مانگانە زیاتر تووشی جۆری دووەمی نەخۆشی شەكرە دەبنەوە، لەو كاتەی پێش ئەوە كەمتر تووشی دەبن، هۆكارەكەی نادیار بوو، بەڵام توێژینەوەیەكی نوێ وەڵامی ئەو حاڵەتە دەداتەوە.
توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرای دەكات كە هۆكاری ئەو حاڵەتە پێوەستە بە پێوەندی تێكڕای بوونی هۆڕمۆنی ئیسترۆجین و خۆپارێزی یان تووشبوون بە نەخۆشییەكە، تیمی توێژینەوە گەیشتنە ئەو ئەنجامەی كە كەمی هۆڕمۆنی ئیسترۆجین لە دوای كۆتاهاتنی یەكجاری سووڕی مانگانە پێوەستە بە بوونی بەرگری بۆ ئەنسۆلین و رێكخستنی هەڵەی جێگیربوونی میتابۆلیسم، ئەوەیش دەبێتە هۆی پەرەسەندنی جۆری دووەمی نەخۆشی شەكرە و قەڵەوی لە مرۆڤ و لە ئاژەڵیش.
تاقیكردنەوەكانی ئیكلینیكی دەریان خست كە چارەسەركردنی بە شوێنگرەوەی ئیسترۆجین لە ژنان لە دوای تەمەنی كۆتاهاتنی سووڕی مانگانە، بەرگری ئەنسۆلین و هەلی تووشبوون بەو نەخۆشییە كەمتر دەكاتەوە، بەڵام لە بەرانبەردا كاریگەری تری مەترسیدار دەبێت.