كۆمپانیای به‌ناوبانگی ڤۆكسواگن له نوێترین به‌رهه‌میدا ئۆتۆمبێلێكی خسته بازاڕه‌وه كه بووه‌ته جێگای سه‌رسووڕمانی هه‌واداران و كڕیاران.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "kbb" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین ئۆتۆمبێلی ڤۆكسواگن ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، ڤۆكسواگن له پێشانگا تایبه‌ته‌ییه‌كانی خۆی له ئه‌ڵمانیا نوێترین ئۆتۆمبێلی له جۆری"Arteon" نمایش كرد كه خاوه‌نی جوانترین دیزایینه كه تا ئێسته كۆمپانیاكه دروستی كردبێ.
كۆمپانیاكه له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانییه‌وه ئه‌وه‌یشی گوتووه، كه ڤۆكسواگنه نوێیه‌كه‌یان خاوه‌ن هێزێكی زۆره كه بزوێنه‌ره‌كه‌ی 2.5 لیتره و هێزی 346 ئه‌سپیان بۆ داناوه، هه‌روه‌ها شه‌ش پستۆن و هه‌شت پستۆنی هه‌یه، كه ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 47 هه‌زار و 995 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
ڤۆكسواگن كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی ئاڵمانییه و یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانی جیهان بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل ئه‌و كۆمپانیایه له 28 ی ئایاری 1937 له‌لایه‌ن "مارتن وینتێركۆرن و فێردینانت پیچی" ه‌وه دامه‌زراوه به پشتیوانی گه‌وره دیكتاتۆری جیهانی هیتله‌ر كه ئه‌و كاته سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیابوو.