هۆشیاركردنەوەی منداڵی تووشبوو بە رەبوو كێشەكەی كەمتر دەكاتەوە

:: PM:07:43:17/02/2019 ‌


توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرای كرد كە ئەو منداڵانەی رەبوویان هەیە، واتە هەناسەتەنگی، هەست بە باشبوون دەكەن و سەردانیكردنیان بۆ نەخۆشخانە كەمتر دەبێتەوە كاتێك وانەیان لە قوتابخانە پێ دەگوترێتەوە بۆ هۆشیاركردنەوەیان لەبارەی چۆنیەتی مامەڵكردن لەگەڵ نەخۆشییەكە.

توێژەران زانیارییەكانی 33 لێكۆڵینەوەی پێشتریان شی كردەوە لەبارەی سەركەوتوویی پڕۆگرامەكانی خوێندن لەبارەی مامەڵەكردن لەگەڵ نەخۆشییەكە و یارمەتیدانی منداڵان بۆ تووش نەبوون بە نیشانەكانی نۆرەی توندی رەبوو كە كار دەكاتە سەر تەندروستی ئەوان و ئاستی خوێندنیان. 

ئەو توێژینەوانە منداڵانیان كردە نموونە لە تەمەنی نێوان پێنج بۆ 18 ساڵ و ئەوانیان كردە دوو گرووپ، یەكەمیان وانەی هۆشیاركردنەوەیان لەبارەی نەخۆشییەكە چۆنیەتی مامەڵەكردن و هەڵكردن لەگەڵیدا پێ دەگوتراو ئەوی تر هیچیان پێ نەگوترا، وەك گۆڤاری "سۆراكس"، دەڵێت، گرووپی یەكەم 30% سەردانیكردنیان بۆ نەخۆشخانە كەمتر بوو بە بەراورد بە هاوەڵانیان لە گرووپی دووەم. 

دیلان نیل، سەرۆكی تیمی توێژینەوە لە زانكۆی كۆلیدج لە لەندەن لەو بارەوە دەڵێت، سەبارەت بە منداڵان كە بە ئاسانی چاودێری تەندروستیان پێ ناگات، دەتوانرێت لە رێگەی قوتابخانەوە ئەو كاریگەرییە دروست ببێت بۆ فێركردنی چۆنیەتی مامەڵەكردنیان لەگەڵ نەخۆشییەكە.

لەو كاتەی نۆرە توندەكانی رەبوو وا دەكات قوتابیان سەردانی نەخۆشخانە بكەن و لە قوتابخانە و خوێندن دووربكەونەوە، رێنوێنیەیكانی دەتوانرێت لە قوتابخانە پێیان بدرێت بریتییە لە پێویستی رێكخستنی چاودێری فەرمانی سییەكان و رێنوێنی لەبارەی بەكارهێنانی ئامێری هەڵمژین و دانانی پلانێك بۆ مامەڵكردن لەگەڵ نەخۆشییەكە و چۆنیەتی بەكارهێنانی دەرمان بۆ كۆنترۆڵكردنی.




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل