له‌وه‌ناچێ رووسیا ده‌ستبه‌ردارى بیرۆكه‌ى دانووستاندن بێت له نێوان كورده‌كانى رۆژئاواى كوردستان و رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د، بۆیه دووباره‌ى پێشنیارى گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د بۆ هێزه كوردییه‌كانى سووریا ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ ماڵپه‌ڕى
سپۆتنیكى رووسى لێدوانێكى سێرگى فیرشینینى بریكارى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیاى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه له كۆنگره‌ى میوشن سه‌باره‌ت به پێوه‌ندى كورد و رژێمى ئه‌سه‌د كردوویه‌تى، ئه‌م به‌رپرسه باڵایه‌ى رووسیا ده‌ڵێ "دواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ده‌كرێ بارودۆخى باكورى رۆژهه‌ڵاتى سووریا له رێگاى گفتوگۆى نێوان دیمه‌شق و كورد چاره‌سه‌ر بكرێت، رووسیایش پاڵپشتى ئه‌م گفتوگۆیه ده‌كات".
گفتوگۆى هێزه كوردییه‌كانى سووریا و رژێمى ئه‌سه‌د بابه‌تێكه پێشتریش له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا هه‌بووه، به‌ڵام دواى راگه‌یاندنى بڕیارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له سووریا له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپه‌وه ئه‌م بابه‌ته جارێكى تر زیندوو بووه‌ته‌وه، بۆیه بریكارى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا یه‌كه‌م كه‌س نییه ئه‌م لێدوانه ده‌دات و به‌ڵكو پێشتریش ماریا زاخارۆڤاى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا گوتى " له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا مۆسكۆ به‌گرنگى ده‌زانێت گفتوگۆ له‌نێوان كورد دیمه‌شق ئه‌نجام بدرێت".
له‌ماوه‌ى به‌ڕێوه‌چوونى جه‌نگى سووریا، چه‌ندان جار بابه‌تى گفتوگۆى نێوان هێزه كوردییه‌كان و رژێمى ئه‌سه‌د باسكراوه و له‌ڕووى كرده‌ییه‌وه گفتوگۆ و دانووستاندن له‌نێوان ئه‌م دوو لایه‌نه به‌ڕێوه‌چووه، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ى به‌رده‌وامى هه‌بێت یان ئه‌نجامێكى دیاركراوى هه‌بێت ئه‌وا گفتوگۆكه وه‌ستاوه و بێده‌نگى لێ كراوه.
ئه‌گه‌ر سه‌یرى ساڵى رابردوو بكرێت، چه‌ندان جار گفتوگۆ له‌نێوان ئه‌سه‌د و هێزه كوردییه‌كان هه‌بووه، مه‌به‌ستیش له‌و هێزانه به‌شێوه‌یه‌كى دیاركراو یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل و هێزه‌كانى سووریاى دیموكراته.
له‌ساڵى رابردوودا به‌ر له‌وه‌ى عه‌فرین له‌لایه‌ن هێزه‌كانى توركیا داگیربكرێت دانووستاندنێك به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌وه‌بوو هێزێكى میللى سه‌ر به رژێمى ئه‌سه‌د ره‌وانه‌ى لاى هێزه كوردییه‌كان كرا، گوایه ئه‌و هێزه به‌رگرى له عه‌فرین ده‌كه‌ن، به‌ڵام له18ى ئادار/مارسى ساڵى 2018 عه‌فرین لایه‌ن هێزه‌كانى توركیا داگیر كرا، بێده‌نگیش له ئه‌رك وبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌سه‌د كرا.
چه‌ند مانگێك دواتر له هاوینى 2018 كاتێك رێككه‌وتنێك له‌نێوان مه‌ولوود چاویشئۆغڵوى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا و مایك پۆمپیوى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ى مه‌نبیج كرا، به‌پێى رێككه‌وتننه‌كه ده‌بێت هه‌سه‌ده له‌شاره‌كه ده‌ربچێ و هێزه‌ى هاوبه‌شى توركیا و ئه‌مه‌ریكا ئه‌ركى پاراستنى شاره‌كه له ئه‌ستۆ بگرن، ئه‌و كات جارێكى تر هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات ده‌ستیان به‌دانووستاندن كرد له‌گه‌ڵ رژێمى ئه‌سه‌د.
ئه‌مجاره‌یان له‌سه‌ر ئاستى باڵا رژێمى ئه‌سه‌د ئاماده‌یى خۆى بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ كورد نیشاندا، ته‌نانه‌ت خودى ئه‌سه‌د له دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ كه‌ناڵێكى رووسى گوتى "ئێمه ده‌رگاى گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌كه‌ینه‌وه".
جارێكى تر كاتێك له‌مانگى تشرینى دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر هێزه‌كانى توركیا بۆردمانى چه‌ند ناوچه‌یه‌كى كوردى كرد، هه‌سه‌ده وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك له‌به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانى توركیا، ئۆپراسیۆنه‌ى رژهه‌ڵاتى فوڕاتى بۆ ماوه‌یه‌ك وه‌ستاند و دووباره بابه‌تى گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ رژێمى ئه‌سه‌د سه‌رى هه‌ڵدایه‌وه، ته‌نانه‌ت باس له‌وه كرا هه‌سه‌ده چه‌ندان ناوچه‌ى ژێر ده‌ستى خۆى بۆ هێزه‌كانى ئه‌سه‌د جێهێشتووه.
دوایین جار له زنجیره‌ى دانووستاندنه‌كانى نێوان ئه‌سه‌د و هێزه كوردییه‌كان ئه‌و كاته بوو، كه دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بڕیارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكاى له‌سووریا راگه‌یاند و دوا به‌دواى ئه‌ویش توركیا كه‌وته بره‌ودان بۆ دروستكردنى ناوچه‌ى ئارام.
له‌م كاته‌دا جارێكى تر بابه‌تى گفتوگۆ سه‌یرى هه‌ڵدایه‌وه، ئه‌مجاره رووسیا ده‌یه‌وێ پاڵپشتى بیرۆكه‌كه بكات، بۆئه‌وه‌ى بیرۆكه‌ى دامه‌زراندنى ناوچه‌ى ئارام له‌لایه‌ن توركیاوه پوچه‌ڵ بكاته‌وه و به ئه‌نجامدانى رێككه‌وتن له‌نێوان هێزه‌كانى هه‌سه‌ده و رژێمى ئه‌سه‌دیش، سوپاى ئه‌سه‌د بۆ ئه‌و ناوچانه ده‌گێڕێته‌وه.
له گشت ئه‌و قۆناغانه‌ى له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌ى بۆ كراوه ئه‌وه‌یه هێزه‌كانى یه‌په‌گه و هه‌سه‌ده له كاتى بوونى مه‌ترسى له‌سه‌ریان په‌نایان بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د بردووه و سه‌رجه‌م
گفتوگۆكانیش به ناشه‌فافى و به‌بێ ئه‌نجام بووه، یانیش به گوته‌ى چاودێران "گفتوگۆكه ته‌كتیكى بووه نه‌وه‌ك ستراتیجى".
به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌م جاره ئه‌گه‌ر دانووستاندنه‌كان ده‌ست پێ بكاته‌وه، ره‌نگه جیاوازییه سه‌ره‌كییه‌كه ئه‌وه بێت، له‌ژێر چاودێریى رووسیا ده‌بێت، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌وه‌ى له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك ده‌بێت؟ وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره هێشتا دیار نییه، به‌ڵام پێشتر به‌رپرسانى دیمه‌شق سه‌باره‌ت به دانووستاندن له‌گه‌ڵ كورد گوتوویانه "فیدڕاڵى له فه‌رهه‌نگى ئێمه نییه" ئه‌مڕۆیش به‌شار ئه‌سه‌د كاتێك باسى گرنگى كارگێرییه خۆجێییه‌كانى ده‌كرد، دووپاتى كرده‌وه كه هیچ هه‌رێمێك له‌ناو خاكى سووریا قبووڵ ناكه‌ن، كه وڵاتانى تر مه‌به‌ستیان دروستكردنیه‌تى.