زێدەڕۆی موڵكی گشتیی لە سلێمانی كۆنترۆڵ ناكرێ‌

:: PM:08:27:17/02/2019 ‌
ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە بارەی زێدەڕۆیی كردن لەسەر موڵكی گشتی و دروستكردنی خانوو وریایی دەدات و رای دەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەیەكی لەسەر رێكدەخەن.

خەدیجە عەبدولجەبار سەرۆكی لیژنەی شارەوانی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە "وشە"ی راگەیاند، لەناوچەی كانی شینكەی نزیك قڕگە ژمارەیەكی زۆر زەوی كشتوكاڵی كە موڵكی گشتییە دەستی بەسەردا گیراوە و بە شێوەی زێدەڕۆی كراون بە خانوو.

زیاتر گوتی، ئەمە كێشەیەكی گەورەیە و دەبێت هەڵوێستەی ڕژدی لەسەر بكرێت و لایەنە پێوەندیدارەكان لەسەری بێنە سەر هێڵ.

ئەندامەكەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی رای گەیاند: " هەفتەی داهاتوو بەنیازین لەگەڵ ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی و نوێنەری ئەنجوومەنی وەزیران تاوتوێی ئەو پرسە بكەین و میوانداری سەرۆكی شارەوانی سلێمانی و بەڕێوەبەری شارەوانی رۆژهەڵات بكەین لەسەر ئەو پرسە گفتوگۆیان لەگەڵ بكەین.

ئەوە لەكاتێكدایە كە هەفتەی رابردوو پۆلیسی سلێمانی هەڵمەتێكی بۆ رێگری لەو زێدەڕۆیانە ئەنجامدا و تیایدا چەند شوێنێكیان بەسەر كردەوە.

سلێمانی/ هەستیار عەبدوڵا




وشە - سه‌رخێڵ هاشم