مەترسییەكانی هۆڕمۆنی ئەدرینالین

:: PM:08:33:17/02/2019 ‌

هۆڕمۆنی ئەدرینالین لە گرنگترین چەكەكانی هاندانی لەشە لە كۆنەوە و پێكهاتەیەكی سەرەكییە لە كێبەركێی مانەوە لە ژیاندا، ئەو هۆڕمۆنە لەكاتی دەمارگیری و رارایی و پەشۆكاوی و زیادبوونی پاڵنەر و خۆئامادەكردن بۆ هەر بارێكی كتوپڕ یان دۆخێكی مەترسیدار بە رێژەیەكی زۆر دەردەدرێت. 

جیا لەوەی هۆڕمۆنەكە بەرپرسە لە هەستی پاڵنان و ئازایەتی كە بەتایبەتی وەرزشوانان و سەركێشیكاران لەكاتی توشبوون یان رووبەڕووبوونەوەی مەترسی وەك سواربوونی پایسكیل لەسەر رێگەیەكی تەسك و لێژ یان سەركەوتن بەسەر شاخ و بەرزاییەكان و هیتریش، بەرپرسیشەلە هەستكردن بە ترس و تۆقین لەكاتی درككردن بە ئەنجامی مەترسیداری ئەو كارانە.  

ئەو كاتەی تێكڕای دەردانی هۆڕمۆنەكە لە لەش زیاد دەكات، بەتایبەتی لای ئەوانەی حەز بە خۆخستنە مەترسی و سەركێشی دەكەن، ئەوە دەبێتە پاڵنەر بۆ ئەو كەسە بۆ ئەنجامدانی چەند شتێكی نزیك لە ئەستەم تا ئاستی كەسانێك وای دەبینن كە ئەو خۆشییە رەنگە بگاتە ئاستی ئالوودەبوون.

جۆلییت دینكا، مامۆستای دەروونناسی لە زاانكۆی ئەمەریكا لە كوێت روونی دەكاتەوە، پاڵنەری ئەدرینالین یاریدەرە بۆ سەركەوتن بەسەر مەترسییەكان لە هەموو بارەكاندا، كاتێك ئەو هۆڕمۆنە هانی لەش دەدات بۆ بەرگریكردن لەخۆی لە دۆخە مە ترسیدارەكان.

زیاتر گوتی، مێشك جیای ناكاتەوە كە ئەو كەسە لە دۆخێكی مەترسیدارە یان نا، بۆیە ئەگەر ئەو كەسە بڕیاری رووبەڕووبوونەوە یان هەڵاتن بدات، مێشك هەمان كارلێكی دەبێت و ئەدرینالین دەردەدات.

ئاماژەی كرد، ئەدرینالین بۆ ئەوانەی حەز بە خۆخستنە مەترسی دەكەن، رۆڵی یەكلاكەرەوەی هەیە، چونكە بێ ئەو هۆمۆنە رەنگە رووبەڕووی مردن ببنەوە، ئاشكرای كرد كە بوونی ئەو هۆڕمۆنە دەبێتە هۆی زیادبوونی لێدانی دڵ و هۆشیارییەكی زۆر كە بیرێكی باش و بیرهاتنەوەیەكی باش بەو كەسە دەبەخشێت، بەڵام لە كاریگەرییە خراپەكانی تووشبوونە بە نۆری دڵ یان بەرزبوونەوەی فشاری خوێن یان خەوزڕان. بۆیە ئەو وریایی لە ئالوودەبوون بە پاڵنەری ئەدرینالین دا بەهۆی ئەو هەستەی دروستی دەكات و حەز دەكات دووبارەی بكاتەوە.   





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل