سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م ساڵ به‌هۆی بارانبارینه‌وه‌ی ئاستی ئاوی هه‌ردوو به‌نداوه‌كانی دووكان و ده‌ربه‌ندیخان به‌رزبوونه‌ته‌وه، به‌ڵام له هه‌شت یه‌كه له هه‌ردوو به‌نداوه‌كه چوار یه‌كه‌یان ئیش ناكه‌ن.
ئومێد محه‌مه‌د سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆنتڕۆڵ و گه‌یاندنی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، ئاستی ئاوی دووكان زۆر زیادی كردووه، به‌ڵام له پێنج یه‌كه‌ی كاره‌با ته‌نیا یه‌ك یه‌كه‌ی ئیش ده‌كات، ئه‌ویش تواناكه‌ی 65 بۆ 70 مێگاواته".
زیاتر گوتی، "به‌هۆی ئه‌و ته‌نگژه داراییه‌ی كه هه‌رێمی كوردستانی گرتبووه‌وه به‌شێك له یه‌كه‌كان له ئیش كه‌وتن ئه‌مه‌یش به‌هۆی كه‌می بوودجه كه ئه‌مه‌یش زیانی به‌ركه‌وتووه، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له حكوومه‌تی نوێ‌دا بوودجه‌ی بۆ ته‌رخان بكرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش داوه، " له ده‌ربه‌ندیخان سێ یه‌كه‌یه و هه‌رسێ یه‌كه‌كه‌یش به شێوازێكی ئاسایی و چالاكانه ئیش ده‌كات و كێشه‌یان نییه".
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه پێشتر ته‌واوى ئه‌و یه‌كانه كاریان ده‌كرد و هه‌ر له‌و ڕێیه‌شه‌وه كاره‌باى هه‌رێمى كوردستان دابین ده‌كرا.
سلێمانی/هه‌ستیار عه‌بدوڵا