له‌م دواییه سعوودیه ده‌ستی به جموجۆڵی فره‌وان كردووه بۆ ململانێكردنی ئێران و كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژموونی تاران بۆ سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه، سه‌ره‌تایش له عێراق و دواتر سووریا و یه‌مه‌ن ده‌ستی پێكردووه و ئێسته‌یش هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆی له‌سه‌ر لبنان چڕكردووه‌ته‌وه، به جۆرێك وڵاته‌كه بووه‌ته گۆڕه‌پانێكی گه‌وره‌ی ململانێی ئێران و سعوودیه، ئه‌م ململانێ تونده چۆن له لبنان كۆتایی دێ و چی تووشی ئه‌م وڵاته ده‌كات؟ ئه‌مه پرسێكه لبنانییه‌كان به‌دوای وه‌ڵامه‌كه‌ی دا ده‌گه‌ڕێن.
پێگه‌ی "
میدل ئێست ئای" به‌ریتانی وتارێكی لینا خه‌تیبی سه‌رۆكی پرۆگرامی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقای له په‌یمانگه‌ی "تشاتام هاوس"ێ به‌ریتانی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا نووسه‌ر به ڕوونی تیشك ده‌خاته سه‌ر پاشه‌كشه‌ی پێگه‌ی سعوودیه له لبنان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كۆماری ئیسلامی ئێران، به‌وهۆیه‌وه ئێسته ڕیاز له ململانێی تونده له‌گه‌ڵ ئێران تا پێگه‌ی خۆی له به‌یرووت بگه‌ڕێنێته‌وه.
سعوودیییه‌كان هه‌ر خه‌ریكی پلان و به‌رنامه‌ی وردن بۆ پێكانی ئه‌و ئامانجه، به‌ڵام له واقیع تا ئێسته هه‌نگاوێكی كاریگه‌رییان نه‌هاوێشتووه بۆ وه‌دیهێنانی ئامانجه‌كه‌یان و شكاندنی هه‌ژموونی ئێران كه له دوا هه‌ڵبژاردنی لبنان به ته‌واوی به‌سه‌ر وڵات زاڵ بووه.
نووسه‌ر ده‌ڵێ، به‌رپرسانی باڵای تاران و ڕیاز به چڕی سه‌ردانی به‌یرووت ده‌كه‌ن، بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانێكانیان له‌سه‌ر كێكی لبنان، 10ی شوبات/ فێبرایه‌ر محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف گه‌یشته به‌یرووت و دواتر له 12ی هه‌مان مانگ نوێنه‌ری تایبه‌تی پاشای سعوودیه نزار علولا گه‌یشته به‌یرووت و میدیاكانی لبنان به وه‌ڵامێكی ڕاسته‌وخۆی سه‌ردانه‌كه‌ی زه‌ریفی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیان لێكدایه‌وه.
پێوه‌ندییه‌كانی سعوودیه و لبنان له دوو ساڵی ڕابردوو گۆڕان و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی زۆر و خێرایی تێدابوو، دیارترینیان ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیرانی لبنان بوو له ڕیزا له‌سه‌ر داوای سعوودیه و دواتریش هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاسته‌وخۆی حزبوڵا و ئێران له حه‌ریری ده‌ستی پێكرد و زیاتریش هه‌ڕه‌شه‌یان له ڕیاز ده‌كرد، به‌وهۆیه‌وه سعوودیه هۆشداری دایه سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی كه به هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌ردانی لبنان نه‌كه‌ن و وڵاته‌كه‌ی به ناوچه‌یه‌كی مه‌ترسیدار بۆ سه‌ر گیانی هاووڵاتییانی ده‌ستنیشان كرد.
دواتر شكستی سعوودیه له ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی حه‌ریری و گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵات بۆ لبنان و به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كان وایكرد دۆخێكی گونجاو بۆ حزبوڵا دروست ببێ و زۆرترین كورسی په‌رله‌مانی وڵاته له دوا هه‌ڵبژاردن ببه‌نه‌وه، ئه‌مه‌یش بووه بنه‌ما و بناغه‌یه‌كی پته‌و بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هه‌ژموونی سعوودیه بۆ سه‌ر لبنان، چونكه ئه‌و لایه‌نانه‌ی ڕیاز پشتیوانی ده‌كردن له هه‌ڵبژاردن تووشی شكستی گه‌وره بوون.
پاش ئه‌وه‌ی به‌ره‌ی حزبوڵا و هاوپه‌یمانه‌كانی له هه‌ڵبژاردن زۆرترین كورسییان به‌ده‌ستهێنا، به‌ره‌ی سعوودیه كه حه‌ریری و هاوپه‌یمانه‌كانی كه له حزبی هێزه‌كانی لبنان و كه‌تیبه‌كانی لبنان و به‌ره‌ی موسته‌قبه‌ل و هاوپه‌یمانی 14ی ئادار پێكهاتوون، ناچاربوون سازشی زۆر بۆ حزبوڵا و حزبه‌كانی سه‌ر به ئێران بكه‌ن، تا ناكۆكی و ململانێكانی پێكهێنانی حكوومه‌ت كۆتایی بێت.
ئه‌مانه به ته‌واوی ئامانج و هه‌وڵه‌كانی ڕیازیان تووشی شكست و بێ ئومێدی كرد و هاوپه‌یمانی حه‌ریری و حزبه‌كانی تر كه سعوودیه پشتیوانی ده‌كردن، ته‌نیا به‌شێوه‌یه‌كی رووكه‌ش ماونه‌ته‌وه و ئه‌وانیش له نێوان خۆیان تووشی ناكۆكی زۆر بوون و به ته‌واوی هه‌ژموونی سعوودیه له لبنان ڕووی له پاشه‌كشه كردووه.
سه‌ره‌تای هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت هه‌ریه‌ك له ڕیاز و تاران هاوپه‌یمانه‌كانیان ئاگادار كرده‌وه، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك سازش بۆ یه‌كتر نه‌كه‌ن، به‌وهۆیه‌وه نۆ مانگ پێكهێنانی حكوومه‌تی لبنان دوا كه‌وت، پاشان له‌سه‌ر ده‌سپێشخه‌ری وڵاتانی ده‌ره‌كی و به نێوه‌ندگیری ئێران حزبوڵا و هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی حه‌ریری ده‌ستیان به گفتوگۆ كرد، تا حكوومه‌تی وڵات دوای هه‌ڵبژاردن پێك بهێنرێ و بكه‌وێته سه‌ر كار و حكوومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر كۆتایی پێ بێت، دواجار حكوومه‌تێكی یه‌كێتیی نیشتمانیی به سه‌رۆكایه‌تی حه‌ریری ڕاگه‌یه‌نرا، كه به ته‌واوی له ژێر هه‌ژموونی حزبوڵا و هاوپه‌یمانه مه‌سیحییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌یه، ئه‌مه‌یش گورزێكی گه‌وره بوو به‌ر سعوودیه كه‌وت.
سه‌ردانی نزار علولا دوای ئه‌و شكسته گه‌وره‌ی ڕیاز تووشی بوو له لبنان، وه‌ك په‌یامێكی سعوودیه ده‌خوێنرێته‌وه، كه ڕیاز ده‌سبه‌رداری لبنان نه‌بووه، سه‌ره‌ڕای شكسته گه‌وره‌كه‌ی، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا سعوودیه چی ده‌كات بۆ گه‌ڕاندنه‌وه و سه‌پاندنه‌وه‌ی هه‌ژموون به‌سه‌ر لبنان؟ ئه‌مه تا ئێسته ڕوون نییه و به ته‌واوی شاراوه‌یه.
پێشبینی ده‌كرێ سعوودیه له ڕێی وه‌به‌رهێنان و پاره‌وه دووباره هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه بۆ لبنان بدات، كه پێشتر بڕیاری دابوو به بڕی چوار ملیار دۆلار كۆمه‌كی لبنان بكات، به‌ڵام ئایا پاره چاره‌سه‌ری دۆخه‌كه ده‌كات كه ده‌سه‌ڵات به ده‌ست حزبوڵا و هاوپه‌یمانه‌كانی لبنان بێ، یان بێهووده و بێ ئه‌نجام ده‌بێ؟ لبنانییه‌كان چاوه‌ڕێن تا چاره‌نووسیان له‌و ململانێیه یه‌كلایی ببێته‌وه و به ته‌واوی بكه‌ونه ژێر هه‌ژموونی یه‌كێك له‌م دوو وڵاته و ئاڵۆزی و گرێكوێره‌كانی لبنان به ته‌واوی بكرێته‌وه و هه‌ریه‌ك له تاران و ڕیاز كۆسپ دژی یه‌كتر دانه‌نێن و پرۆسه‌ی سیاسی و ئابووری وڵات بخه‌نه به‌رده‌م چاره‌نووسێكی شوومه‌وه و یاریی به گه‌لی لبنان بكه‌ن.