له بابه‌تێكی تایبه‌ت دا كه له پێگه‌ی "ئادم سمیس" بڵاوكراوه‌ته‌وه كه یه‌كێكه له باڵاترین و گرنگترین ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه له دنیا له بواری سیاسه‌ت و پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ئابووری له به‌ریتانیا، تێیدا بیرمه‌ندانی ئابووری نۆ ڕێ بۆ چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی بێكاری ده‌خه‌نه ڕوو و به‌و هیوایه‌یشن ئه‌و وڵاتانه‌ی ڕێژه‌ی بێكاری تێدا ڕوو له به‌رزبوونه‌وه‌یه به وردی ئه‌و هه‌نگاوانه بگرنه‌به‌ر و به‌سه‌ر ئه‌و گرفته زاڵ بن.
یه‌كه‌م: سكوت سمنر..كه‌مكردنه‌وه‌ی زۆری كرێ، 10 ساڵ پێش ئێسته ئه‌ڵمانیا به شێری نه‌خۆشی ئه‌وروپا ناو ده‌برا، به هۆی خراپی دۆخی ئابووری و به‌رده‌وامی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێكاری، به‌ڵام ورده ورده له ماوه‌ی ئه‌و 10 ساڵه بوو به ئه‌ستێره‌یه‌كی دره‌وشاوه‌ی ئه‌وروپا و ئابووریی ئه‌و وڵاته هێنده به‌هێز بووه‌ته‌وه، كه ساڵانه له ڕێژه‌ی ئه‌مه‌ریكا زیاتر ده‌رفه‌تی كار بۆ خه‌ڵكی ده‌ڕه‌خسێنێت.
بیرمه‌ندی ئابووری ئه‌ڵمانیا سكوت سمنر له‌وباره‌وه ده‌ڵێ، چاكسازییه‌كانی هاتزی چواره‌م، كه به ناوی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای ڤۆلكس فاگن ناونراوه و له 2003 خرایه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌وهۆیه‌وه به ته‌وای ڕێگاچاره‌ی خسته به‌رده‌م حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌ژاری و بێكاری، ئه‌وان ده‌ستیان به كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێی هاتوچۆ و خانوو و هه‌موو ئه‌و بوارانه كرد كه حكوومه‌ت توانای به‌سه‌ریدا هه‌بوو، هاوكات كارگه‌ی زۆریان كرده‌وه و خه‌ڵكیان خسته سه‌ركار، تا هه‌ریه‌كێك له تاكه‌كانی وڵات بوو به خاوه‌ن كار و ورده ورده ئابووری بووژایه‌وه، به‌وهۆیه‌وه هه‌م ڕووبه‌ڕووی بێكاری بوونه‌وه هه‌م هه‌ژاری به به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه و بێ هیچ زیانێكی گه‌وره.
ئه‌و بیرمه‌نده ده‌ڵێ، ماوه‌ی نێوان 2004 تا 2014 سه‌رده‌می كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێ بوو، به‌وهۆیه‌وه خه‌ڵكی به كاری كه‌مه‌وه خه‌ڵكی توانای دابینكردنی كرێ هاتوچۆ و خانوو و هه‌موو شتێكیان هه‌بوو، به‌مه‌یش كێشه‌كه كۆتایی هات و دواتریش ورده ورده ده‌ست به به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی كرێ كرا.
دووه‌م: تیجغان بیتنیجه‌ر..هاندانی سیاسه‌تی خواست
بیرمه‌ندی به‌ریتانیای تیجفان بینجه‌ر ده‌ڵێ، سیاسه‌تی دارایی حكوومه‌ت هۆكارێكی به‌هێز و یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ نه‌هێشتنی بێكاری، له ڕێی گرتنه‌به‌ر و زاڵبوون له‌سه‌ر سیاسه‌تی خواست له‌سه‌ر كاركردن و دۆزینه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی كار بۆ خه‌ڵك و به‌ڕێوه‌بردنی زانستیانه‌ی كه‌رتی كار و ناردنی كه‌سی شیاو بۆ شوێنی شیاو و ئه‌و كه‌رتی كاركردنه‌ی كه خواستی له‌سه‌ره، به‌مه‌یش هه‌م بێكاری كه‌م ده‌بێته‌وه، هه‌م كرێكاری كارزان دروست ده‌بن. جیا له‌وه‌یش كه‌مبوونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر كاڵاكان به‌هۆی هه‌ژاری ده‌بێته هۆی مردنی بازاڕ و بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری بێكاری، بۆیه پێویسته نرخی بازاڕ كه‌م بكرێته‌وه و هانی خه‌ڵك بۆ كار و كڕینی كاڵاكان بدرێت.
سێیه‌م: ویلیا‌م جالستوون..ئابووری و پرۆژه‌ی كه‌سی، ئه‌و بیرمه‌نده ئه‌مه‌ریكییه هانی ده‌وڵه‌ت ده‌دا كه پاره و قه‌رز به خه‌ڵكی خاوه‌ن پرۆژه بدات، یان پرۆژه‌یان بۆ بدۆزێته‌وه، له به‌رانبه‌ر سوودێكی كه‌می دارایی بیانخاته سه‌ر پرۆژه و كاری تایبه‌تی خۆیان، به‌مشێوه‌یه كۆتایی به بێكاری دێ و هه‌لی كار بۆ خه‌ڵكی فره‌وان ده‌بێ و ئه‌وانه‌ی بێكاربوون ده‌بن به خاوه‌ن پرۆژه و ده‌توانن خه‌ڵكی تریش بخنه سه‌ركار، به‌مه‌یش ورده ورده بێكاری و هه‌ژاری كه‌م ده‌بێته‌وه و ڕوو له پاشه‌كشه ده‌كات.
چواره‌م: ئۆلیڤییه بلانشارد، سیاسه‌تی دراو، بیرمه‌ندی فڕه‌نسی ئۆلیڤییه بلانشارد ده‌ڵێ، ڕێكخستنی سیاسه‌تی دراوی ده‌وڵه‌ت و به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دراو و به‌هێزی یه‌ده‌گ و سیوله له بانكی ناوه‌ندی وڵاتان ڕۆلی گه‌وره ده‌بینێت له نه‌هێشتنی بێكاری و بووژانه‌وه‌ی ئابووری و ڕێگری له هه‌ره‌س و داته‌پینی كه‌رتی كار و ئابووری به‌گشتی، بۆیه هه‌رچه‌ند سیاسه‌تی دراو له‌سه‌ر ڕێیه‌كی دروست و ڕاست بێ، یه‌ده‌گی دراو زۆرتر بێ، ئه‌وا ئابووری ئه‌و وڵاته ڕیشه داته‌كوتێ و به‌هیچ شتێك له‌رزۆك نابێت.
پێنجه‌م: جۆف رایلی. كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی گشتی بێكاری، پێویسته جوڵه به ڕێژه‌ی نه‌گۆڕ و جێگیری بێكاری بكرێ، وه‌ك خۆی نه‌مێنێته‌وه، چونكه ئه‌مه مه‌ترسییه‌كانی زیاتر ده‌بێ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بێكاری ڕێژه‌یه‌كی به‌رزتر ببێته‌وه، باشتره له‌وه‌ی بوه‌ستێ و جووڵه نه‌كات، به بڕوای ئه‌و بیرمه‌نده ئه‌مه‌ریكییه، كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی سروشتی بێكاری جوڵاو زۆر ئاسانتره بۆ حكوومه‌ته‌كان له بێكاری وه‌ستاو، به تایبه‌ت له ڕێی نه‌هێشتنی قۆرخكاری بازرگانی و بازاڕ و كه‌رته جیا جیاكانی كار، ده‌توانرێ ڕێژه‌كه كه‌متر بكرێته‌وه و به‌ره‌و دابه‌زین هه‌نگاو بنێت، یان له رێی چاكسازی سیسته‌می كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌ندیكاكانی كرێكاران و نه‌هێشتنی كۆسپ و باشتركردنی دۆخی كرێكاران و ده‌ركردنی بڕیار و یاسا و سیاسه‌تی هاندان بۆ هاتنه سه‌ركار، سه‌ره‌نجام به ته‌واوی ڕێژه‌كه ڕوو له كه‌مبوونه‌وه ده‌كات.
شه‌شه‌م: دێن بیكه‌ر، كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌عاته‌كانی كار، دێن بیكه‌ر بیرمه‌ندی ئه‌مه‌ریكی ده‌ڵێ، پێویسته سیاسه‌تی یه‌كلاكه‌ره‌وه و به‌هێز بگیرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بێكاری جێگیر له‌ناوببرێ و بخرێته دۆخێكی جوڵاوه‌وه، جیا له‌وه‌یش بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی زۆرتر بخرێنه سه‌ر كار، گرنگه سه‌عاته‌كانی كاركردن كه‌م بكرێنه‌وه، به جۆرێك نیوه‌ی ئه‌و مووچه‌یه‌ی به كرێكارێك ده‌درێ نیوه‌ی سه‌عاته‌كانی بدرێت به كه‌سێكی تر تا كار بكات، به‌مشێوه‌یه دوو كه‌س ده‌خرێنه سه‌ر كار، ئه‌گه‌ر سیاسه‌تی باج و نرخیش كه‌م بكرێنه‌وه، ئه‌وا هه‌ردوو كرێكاره‌كه به مووچه‌ی یه‌ك كه‌س ده‌توانن به ئاسایی بژین و ڕازی ببن.
حه‌وته‌م: بریتنی هانته‌ر، پردێك له به‌هره‌مه‌ندان دروست بكه‌ن، توێژه‌ر و نووسه‌ری ئابووری بریتنی هانته‌ر ده‌ڵێ، ده‌رفه‌تی كار هه‌میشه بۆ كه‌سانێك گرنگه كه بتوانن داهێنان بكه‌ن و به‌هره‌مه‌ند بن له كاره‌كانی خۆیان، به پێچه‌وانه‌وه كه‌سانی ته‌مبه‌ڵ و زۆر به‌سه‌ربه‌ری كات و خۆ خه‌ریككردن به شتی تره‌وه له جیاتی كاركردن، جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆیان نییه له‌گه‌ڵ بێكاران، چونكه هیچ ڕۆڵێكیان نابێ له پێشخستنی كه‌رتی كاردا، كه سه‌ره‌نجام بووژانه‌وه‌ی كه‌رتی كار به قازانجی گشتی و ده‌رفه‌تی زیاتری كار بۆ بێكارانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه. بۆیه دروستكردنی پردێك و له‌شكرێك له كه‌سانی به‌هره‌مه‌ند و ده‌رچووی زانكۆ و خاوه‌ن مه‌شق و ڕاهێنان بۆ كاركردن و دانانیان له شوێنی كاردا و به ڕژدی كاركردن هۆكارێكی سه‌ره‌كی بووژانه‌وه‌ی كه‌رتی كار و كه‌مكردنه‌وه‌ی بێكارییه له وڵات دا.
هه‌شته‌م: ماریا بینیلی، پشتیوانی كاری سه‌ربه‌خۆ و هاندانیان بۆ ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی كار بۆ گه‌نجانی بێكار، گه‌نجانی بێكار گه‌وره‌ترین كێشه‌ن كه ڕووبه‌ڕووی هه‌ر ده‌وڵه‌تێك ده‌بنه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ساڵانه ژماره‌یه‌كی زۆریان پێ ده‌گه‌ن و زانكۆ و قوتابخانه ته‌واو ده‌كه‌ن، به‌ڵام له بازاڕی كاردا شوێنیان نییه و ده‌رفه‌تی كاریان بۆ ناڕه‌خسێت، بینیلی كه دامه‌زرێنه‌ری پرۆگرامی خێرا گه‌شه‌پێدانی ژنانی سه‌ركرده‌یه بۆ بوون به خاوه‌نی ئابووری خۆیان ده‌ڵێ، پێویسته به وردی گه‌نجان پڕ زانست و زانین بكرێن له‌باره‌ی ئه‌و بواره‌ی كاری تێدا ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یش له ڕێی دابه‌شكردنیان سه‌ره‌تا بۆ كه‌رته جیاوازه‌كانی كار و پاشان به‌رهه‌می ته‌واومان ده‌ست ده‌كه‌وێ، كه گه‌نجان به وزه‌یه‌كی زۆر و نوێوه به شاره‌زایی ته‌واوه ده‌چنه ناو كه‌رتی كار، ده‌بنه پێشخستنی كه‌رتی كار و وا ده‌كه‌ن پێویستی بۆ كرێكار زیاتر بێ، به‌مه‌یش بێكاری ڕوو له كه‌مبوونه‌وه ده‌كات.
نۆیه‌م: كریس فریدریك، ڕۆڵی زانكۆ له كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێكاری، پرۆفیسیۆر كریس فریدریك پسپۆری كۆلێژی كارگێڕی كار و دارایی له زانكۆی ویسترن كیپ ده‌ڵێ، وڵاتانی باشووری ئه‌فریقا ڕێژه‌ی بێكاری تێیاندا ڕوو له به‌رزبوونه‌وه ده‌كات و گه‌شه‌ی ئابووریشیان زۆر هێواش و له‌سه‌رخۆیه، جیا له‌وه‌یش ژماره‌یه‌كی زۆر كۆمپانیای گه‌شه‌سه‌ندوویان هه‌یه، به‌ڵام بۆچی به‌رده‌وام بێكاری زیاد ده‌بێ و هه‌ژاری ته‌شه‌نه‌ده‌ستێنێ؟
ئه‌و پسپۆره ده‌ڵێ، ئێسته كاتی زانكۆكانه بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆڵی خۆیان بگێڕن و قوتابیان به زۆرترین به‌هره و شاره‌زایی و كارزانییه‌وه بخه‌نه ناو بازاڕی كار، هاوكات پشتیوانی له گه‌نجان بكه‌ن و بیرۆكه و هاریكارییان پێ بده‌ن، تا ببنه خاوه‌ن كاری خۆیان و كۆرسی فێركاری زۆر بكه‌نه‌وه، تا له بواری كارگێڕی كار و فرۆشتن و بازاڕكاری به ته‌واوی شاره‌زا بن، بێگومان ئه‌گه‌ر زانكۆكان گه‌نجانی نه‌شاره‌زا بخه‌نه بازاڕی كاره‌وه بێكاری زیاتر په‌ره‌ده‌ستێنێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕۆڵی خۆیان بگێڕن و كرێكار و قوتابی كارزان بخه‌نه ناو كۆمه‌ڵگاوه ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه بێكاری كه‌م ده‌كات و ئابووری وڵاتیش زۆر به‌خێرایی گه‌شه ده‌كات.