سۆلاری هۆكاری شكستەكەی ریال مەدرید بەرامبەر گیڕۆنا ئاشكرا دەكات

:: AM:09:28:18/02/2019 ‌

سانتیاگۆ سۆلاری راهێنەری یانەی ریال مەدرید هۆكاری سەرەكی شكستی یارییەكەی دوێنێ یەكشەمیان بەرامبەر یانەی گیڕۆنا لە خولی ئیسپانیا ئاشكرا كرد.

دوێنێ یەكشەم یانەی ریال مەدرید لە گەڕی 24ی خولی ئیسپانیا لەنێو یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ و لە بەردەم هاندەرانی بە ئەنجامی 1-2 گۆڵ بەرامبەر یانەی گیڕۆنا دۆڕا.

سۆلاری دوای یارییەكە بە دەزگاكانی راگەیاندنی راگەیاند كە لە یارییەكەدا رووبەڕووی پاڵپەستۆیەكی توندی یاریزانانی یانەی گیڕۆنا بوونە و هۆكاری سەرەكی شكستەكەشیان ماندووبوون بووە لە یارییەكانی رابردوو.

راهێنەری یانەی ریال مەدرید جەختیشی كردەوە كە هەرچەندە یارییەكەیان دۆڕاند و ریزبەندی دووەمی یانەكانیان لەدەست دا، بەڵام هێشتا و تا كۆتایی دەستبەرداری بەدەستهێنانی ناسناوی خولی ئیسپانیا نابن.

جێی باسە یانەی ریال مەدرید بەهۆی ئەم شكستەوە بە كۆكردنەوەی 45 خاڵ ریزبەندی دووەمی یانەكانی خولی ئیسپانیای لەدەست دا بۆ یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید كە 47 خاڵی هەیە، یانەی گیرۆناش بە 27 خاڵ هاتە ریزبەندی 15ی یانەكان، ئەمە لە كاتێكدایە كە یانەی بەرشەلۆنە بە 54 خاڵ هەر لە پێشەنگی یانەكانە.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م