لاپەڕەی فەرمی كونسوڵخانەی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان یادی ڕۆژی سەرۆك دەكاتەوە و ڕوونكردنەوە لەسەر وێنەی چوار سەرۆكەكەیان دەدات کە لە قەدپاڵی چیایەكی ئەمەریكا دروست كراوە.
ئەمڕۆ دووشەم 18ـی شوبات، كونسوڵخانەی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، ئەمڕۆ ڕۆژی سەرۆكە و بەچەندان شێوە هاووڵاتییانی ئەمەریكی ڕێز لە سەرۆكەكانیان دەگرن، بەڵام ئەو مۆنیومێنتانەی تایبەتن بە سەرۆك، كەمیان وەك ماونت ڕەشمۆر (Mount Rushmore) گەورەن.
كونسوڵخانەی ئەمەریكا ئاماژەی داوە، مۆنیومێنتی "ماونت ڕەشمۆر" دەكەوێتە بلاك هیلز لە ویلایەتی دەكەوتای باشوور و بۆ ڕێزلێنانە لە خزمەت و جێدەستی چوار سەرۆك لە مێژووی وڵاتدا، جۆرج واشنتن بۆ جێدەستی لە دروستبوونی وڵات، تۆمەس جێفرسن لە یارمەتیدانی گەشەسەندنی كۆمار لە قۆناغەكانی سەرەتایدا، سیدۆر ڕەوزەڤێڵت لە گەشەپێدانی وڵات و هەروەها ئەیبرەهەم لینكن لە پاراستنی یەكگرتوویی وڵات.
ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا تا گەیشتن بە لووتكە، پێشكەوتن ڕووبەڕووی چەندان بەربەست بووەوە، لەوانە شەڕی ڕەگەزپەرستی و شەڕی ناوخۆ و كوشتاری هیندە سوورەكان.