مباپێ ژمارەیەكی پێوانەیی 45 ساڵ پێش ئێستای دووبارە كردەوە

:: AM:09:41:18/02/2019 ‌

كیلیان مباپێی هێرشبەری یانەی پاریس سان جێرمانی فڕەنسی بەو گۆڵەی شەوی رابردوو بەرامبەر یانەی سانت ئیتیان لە خولی ئیسپانیا تۆماری كرد، ژمارەیەكی پێوانەیی پێش 45 ساڵی دووبارە كردەوە.

درەنگانی شەوی رابردوو یانەی پاریس سان جێرمان لە گەڕی 25ی خولی پلە یەكی فڕەنسا بووە مێوانی یانەی سانت ئیتیان و یارییەكەشی بە تاكە گۆڵەكەی مباپێ لە خولەكی 73 بردەوە.

بەمەش مباپێ بووە یەكەم یاریزانی فڕەنسی لە كۆی 18 یاریی خولی فڕەنسادا 19 گۆڵ تۆمار بكات، ئەم ژمارە پێوانەییە دوای 45 ساڵ بۆ یەكەمجارە دووبارە دەبێتەو.

ماڵپەڕی (سكاواكا)ی جیهانی بڵاوی كردەوە: مباپێ لە كۆی 25 یاریی رابردووی خولی فڕەنسا تا ئێستا بەشداریی لە 18 یاریی كردووە و تێیدا 19 گۆڵی تۆمار كردووە لەگەڵ دروستكردنی 6 گۆڵی تر بۆ هاوڕێكانی.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م