سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ: به‌رپرسان و كه‌سه ده‌ستڕۆیشتووه‌كان له پشتی زێده‌ڕۆیین
له سنووری سلێمانی به ده‌یان هه‌زار دۆنم زه‌ویی كشتوكاڵی زێده‌ڕۆییان كراوه‌ته سه‌ر و داگیر كراون. سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵی ئه‌نجوومه‌ن ده‌ڵێت، ته‌نیا به‌رپرس و كه‌سه ده‌ستڕۆیشتووه‌كان له پشت ئه‌و كاره‌ن. به‌ڵام ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی به پێویستی ده‌زانێ یه‌كێك له گرنگترین ئه‌ركه‌كانی كابینه‌ی داهاتوو، نه‌هێشتنی زێده‌ڕۆیی بێت.
شاڵاو جه‌مال به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كشتوكاڵی سلێمانی، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، له ڕێی لیژنه‌یه‌كه‌وه سه‌رجه‌م ئه‌و زه‌وییه كشتوكاڵییانه‌ی زێده‌ڕۆییان كراوه‌ته سه‌ر و داگیر كراون، ڕووپێوی كراون، به‌پێی جۆر و شوێن و قه‌باره و ڕووبه‌ره‌كه‌ی، ئه‌و زێده‌ڕۆییانه‌ی كراون، به‌شێكی به خانوو و به‌شێكیان به خانووی پلاستیكی و زه‌وی كشتوكاڵ كراون، به‌شێكیشیان داگیر كراون و سیاجیان بۆ كراوه.
ئه‌و ده‌ڵێت "هه‌موو ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی له‌لای ئێمه‌ن، به‌رز كراونه‌ته‌وه بۆ داواكاری گشتی و دادگا، به‌ڵام تا ئێسته یه‌ك بست له‌و زێده‌ڕۆییانه نه‌گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه و كه‌سیش سزا نه‌دراوه، مه‌گه‌ر كه‌سێك كه چه‌ند ڕۆژێك گیرابێت و دواتر ئازاد كرابێت بێ ئه‌وه‌ی چاره‌ی زێده‌ڕۆییه‌كه بكرێت."
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ زیاتر گوتی، سه‌دان هه‌زار دۆنم زه‌ویی كشتوكاڵی له سلێمانی هه‌ن و سه‌رجه‌میان زێده‌ڕۆییان كراوه‌ته سه‌ر، ئێسته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی سلێمانی له‌و هه‌موو زه‌وییانه هیچ زه‌وییه‌كی بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌سێك به پڕۆژه‌یه‌كی گرنگه‌وه بێته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و داوای 10 دۆنم زه‌وی بكات بۆ پڕۆژه‌كه‌ی، نییه تا پێی بده‌ن، چونكه هه‌موویان داگیر كراون.
به‌گوته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی سلێمانی، هاووڵاتییان له هه‌موو توێژه‌كان و به‌رپرسه‌كانیش له ئاستی جیاواز له‌و تاوانه‌دا به‌شدارن.
له هه‌موو سنووری پارێزگای سلێمانی زێده‌ڕۆیی كراوه‌ته سه‌ر زه‌ویی، له هه‌ر نۆ شارۆكه‌ی سه‌ر به پارێزگاكه و 30 شاره‌دێی سنووره‌كه، به‌شێوازێكی فراوان زێده‌ڕۆیی هه‌یه و له هه‌ر شوێنێك زه‌ویی كشتوكاڵی هه‌بووبێت، داگیر كراوه، ته‌نانه‌ت له سنووری پارێزگای سلێمانی دوو هه‌زار گوند هه‌ن، له‌وانیش زێده‌ڕۆیی كراوه‌ته سه‌ر زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان.
كاسترۆ مه‌عرووف سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، به‌شی زۆربی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان له سنووری پارێزگای سلێمانی داگیر كراون و كراونه‌ته شوێنی كارگه‌ی چه‌م و لم، ئه‌وانه‌ی ئه‌و كاره ده‌كه‌ن، هاووڵاتیی ئاسایی نین، چونكه هاووڵاتیی ناتوانێ ئه‌وه بكات و لێره‌ش ئه‌و جۆره كارانه بۆ هاووڵاتی ئاسایی نییه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی ئه‌و كارانه ده‌كات، كه‌سی به‌رپرس و ده‌ستڕۆیشتوون.
بۆ ڕێگریكردن له‌و حاڵه‌ته یان بۆ ئه‌وه‌ی زه‌وییه‌كه هه‌ر له‌سه‌ر موڵكی كشتوكاڵ بمێنێته‌وه، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ به پێویستی ده‌زانێ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ بڕیارێك ده‌ربكات بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان تاپۆ بكرێن و له داهاتوودا ئه‌و زه‌وییانه به یه‌كجاری داگیر نه‌كرێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داهاتێكی باشی ده‌بێت بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
به بۆچوونی كاسترۆ مه‌عرووف، هاووڵاتیی ئاسایی ناتوانێ زێده‌ڕۆیی بكات و به‌م شێوه‌یه زه‌وی داگیر بكات، چونكه ئه‌و زێده‌ڕۆییانه به چه‌ند ده‌زگه‌یه‌كدا تێپه‌ڕیون و له‌و ده‌زگایانه‌وه كه‌سانێكیش ئاسانكارییان كردووه و ده‌ستیان له‌و داگیركارییه‌دا هه‌یه، زه‌ویی كشتوكاڵی كراوه به زه‌وی بازرگانی و ئه‌وه‌ش به بێ یارمه‌تی ده‌زگه حكوومییه‌كان ناكرێت.
له ته‌واوی ناوچه‌كانی كوردستان، چه‌ندان گرد و دۆڵ هه‌ن كه موڵكی گشتین و داگیر كراون، زێده‌ڕۆییان كراوه‌ته سه‌ر و كراونه‌ته ڤێلا و خانوو، به‌ڵام تا ئێسته هیچ لێپێچینه‌وه‌یه‌ك له‌و كه‌سانه نه‌كراوه.
ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا كۆمه‌ڵێك لیژنه دروست كران، بۆ پرسی چاكسازی به سه‌رۆكایه‌تیی حاكم ئازاد و سه‌رۆكی داواكاری گشتیی هه‌ر چوار پارێزگاكه، ڕاپۆرتێك له‌لایه‌ن داواكاری گشتیی پارێزگاكانه‌وه له‌سه‌ر زێده‌ڕۆییه‌كان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم كرا، دواتر بۆ حكوومه‌ت، داواكاری گشتیش سكاڵایه‌كی زۆری تۆمار كرد له‌سه‌ر ئه‌و پرسه، به‌ڵام به‌شی زۆری سكاڵاكان له ساڵی ڕابردوو به‌هۆی لێبوردنی گشتی داخراون.
ئه‌نوه‌ر ئه‌وه‌یشی گوت، زێده‌ڕۆییه‌كان زیاتر پێوه‌ستن به داواكاری گشتی و ئه‌وانیش لای خۆیانه‌وه به‌رده‌وام كاریان له‌سه‌ر كردووه و راپۆرتیان هه‌بووه. لیژنه‌كه چاره‌سه‌ری گونجاوی دانابوو، زێده‌ڕۆییه‌كان پۆلێن كرابوون، ئه‌وانه‌ی موڵكی خۆیان بوون، ئه‌وانه‌ی زه‌ویی كشتوكاڵی، له‌وه‌ڕگه یان به‌ردین بوون، به‌ڵام پرسه‌كه وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه و پێویستی به چاره‌سه‌ری یاسایی هه‌یه، به ناوكردن بێت یان گرێبه‌ستی موساحه‌ته یان كرێی ساڵانه بێت، هه‌ر ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت.
به بۆچوونی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان، "پرسی زێده‌ڕۆییه‌كان ده‌كه‌وێته به‌رده‌م كابینه‌ی داهاتووی حكوومه‌ت و پێویستی به چاكسازی هه‌یه و ده‌بێ چاره‌سه‌ری گونجاوی بۆ بدۆزرێته‌وه.
*
"ئه‌گه‌ر كه‌سێك به پڕۆژه‌یه‌كی گرنگه‌وه بێت و داوای 10 دۆنم زه‌وی بكات، نییه تا پێی بدرێت"
*
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: پرسی زێده‌ڕۆییه‌كان ده‌كه‌وێته به‌رده‌م كابینه‌ی داهاتووی حكوومه‌ت.
وشه/ سلێمانی. هۆشیار عه‌لی