له دواین ئامار و خه‌مڵاندندا بۆ چوونه ده‌ره‌وه‌ی سه‌رمایه له هه‌رێمی كورستان و عێراق، ژماره‌ی گه‌وره خراوه‌ته ڕوو و ده‌ركه‌وتووه ته‌نیا له ساڵی 2018دا نزیكه‌ی ملیارێك دۆلار بۆ مه‌به‌ستی كڕینی خانوو و شوقه بۆ توركیا گواستراوه‌ته‌وه، كۆی چوونه ده‌ره‌وه‌ی سه‌رمایه‌ش ده‌بێ چه‌ندان هێنده بێت.
جگه له هۆی ده‌ره‌كی، به‌شێك له هۆكاری چوونه ده‌ره‌وه‌ی سه‌رمایه بۆ دۆخی ناوخۆیی و بێ پلانیی حكوومه‌ت ده‌گه‌ڕێننه‌وه كه نه‌یتوانیوه پارێزگاری له سه‌رمایه‌كه‌ی بكات.
له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا كه دۆخی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له رووی ئابوورییه‌وه جێگیر نه‌بووه، خه‌ڵكێكی زۆر به‌مه‌به‌ستی جیاواز روویان له توركیا كردووه و له‌و وڵاته خانوو یان شوقه‌یان كڕیوه. ئه‌وه‌یش ئه‌و راستییه ده‌رده‌خات له عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه سه‌رمایه‌كی زۆر راپێچی توركیا كراوه كه ده‌كرا له ناوخۆ ده‌ستاوده‌ست بكرایه و ئابووری پێ ببووژێنرایهوه.
دیارده‌ی كڕینی خانوو له توركیا رێك له‌و كاته‌وه ده‌ستی پێ كرد كه ته‌نگژه‌ی دارایی له ساڵی 2016ه‌وه توركیای گرته‌وه و ئه‌و ته‌نگژه ئابوورییه له ساڵی 2018 گه‌یشته به‌رزترین ئاستی مێژوویی خۆی. دراوی وڵاته‌كه "لیره" كه سه‌رده‌مانێك 100 دۆلار له خوارووی 100 لیره ئالوگۆڕ ده‌كرا، له ساڵی 2018 گه‌یشته سه‌رووی 700 لیره، هه‌رچه‌نده دواتر له نێوان 500 تا 600 لیره جێگیر بوو و ئێسته به 520 لیره ئاڵوگۆڕ ده‌كرێ.
حكوومه‌تی توركیا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی زۆرترین وه‌به‌رهێنه‌ر و كڕیاری بیانی بۆ لای خۆی رابكێشێت، كۆمه‌ڵیك ئیمتیازی وه‌ك مافی نیشته‌جێبوون و پێدانی ره‌گه‌زنامه و پاسپۆرتی به وه‌به‌رهێنه‌ران و هاووڵاتییانی بیانی دا كه یه‌كه‌م جار بڕه‌كه‌ی به‌رز بوو، به‌مه‌ش توانی له 2016 و 2017 سه‌رمایه‌یه‌كی زۆر په‌لكێشی وڵاته‌كه‌ی بكات.
ئه‌ردۆغان له 2018 مه‌رجه‌كانی پێدانی پاسپۆرت و ره‌گه‌زنامه‌ی بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران سووكتر كرد و به‌مه‌ش راكێشانی رێژه‌ی سه‌رمایه هه‌ڵكشا.
ئه‌و هه‌نگاوه وایكرد له ساڵی 2018 ئاستی فرۆشتنی خانوو له توركیا به خه‌ڵكی بیانی به رێژه‌ی 78% هه‌ڵبكشێت و خه‌ڵكی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش ببن به كڕیاری سه‌ره‌كیی خانوو له‌و وڵاته.
هه‌ر به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كانی توركیا له ساڵی 2018دا، ژماره‌ی ئه‌و خانووانه‌ی له‌لایه‌ن خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له توركیا كڕاون، ده‌گاته هه‌شت هه‌زار و 205 خانوو و به‌گشتی 20%ی هه‌موو ئه‌و خانووانه‌ی له ساڵی 2018 له توركیا له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ده‌ره‌وه كڕاون، عێراقی یان خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بوون.
خه‌لیل سریوكا حه‌نا یه‌كێك له‌و وه‌به‌رهێنه‌رانه‌ی له هه‌ولێر پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی هه‌یه، بۆ "وشه" گوتی، رووكردنه توركیا له‌لایه‌ن هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان بۆ كڕینی خانوو، جگه له‌و ته‌نگژه‌یه‌ی له هه‌رێم هاته كایه‌وه، بۆ ئه‌و شكسته ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌ر كه‌رتی خانووبه‌ره له هه‌رێمی كوردستان كه‌وت.
ئه‌و ده‌ڵێت، هه‌ریه‌ك له حكوومه‌ت و وه‌به‌رهێنه‌رانیش له‌و پاشه‌كشه‌یه‌ی به‌ر كه‌رتی خانووبه‌ره له هه‌ولێر و كوردستان كه‌وت، تاوانبارن. له‌لایه‌ك هه‌ندێك وه‌به‌رهێنه‌ر پڕۆژه‌كانیان جێهیشت و له‌لایه‌كی تریش حكوومه‌ت له گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌ر پڕۆژه‌كانی گره‌نتی نه‌كرد، له كاتێكدا هه‌ر وه‌به‌رهێنه‌رێك پڕۆژه‌یه‌ك جێبه‌جێ بكات، هه‌ق وایه لانی كه‌م 20%ی تێچووی پڕۆژه‌كه له بانك بخه‌وێنێت بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی هه‌ر كێشه‌یه‌كدا حكوومه‌ت مافی كڕیاران گره‌نتی بكات.
به‌گوته‌ی ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌ره "ئه‌گه‌ر هه‌ر خانوویه‌ك به 100 هه‌زار دۆلار كڕابێ كه هه‌ندێكی له‌وانه‌یه گه‌یشتبێته 500 هه‌زار دۆلاریش، هێشتا له ساڵی 2018دا نزیكه‌ی ملیارێك دۆلار بۆ توركیا گواستراوه‌ته‌وه كه ده‌كرا هه‌موو ئه‌و پاره‌یه له ناوخۆ ده‌ستاوده‌ست بكرایه و بووبووایه هۆی بووژانه‌وه‌ی بازاڕه‌كان".
راسته ئه‌و سه‌رمایه‌ی بۆ توركیا رۆیشتووه ته‌نیا هی هه‌رێم نه‌بووه، به‌ڵكو هی عێراقیش بووه، به‌ڵام ده‌كرێ بگوترێ ئه‌مه له كیس هه‌ولێر چووه، چونكه له عێراق ئه‌وله‌ویه‌تی وه‌به‌رهێنان یان كڕینی خانوو بۆ هاووڵاتییه‌كی عه‌ره‌بیش هه‌ر هه‌ولێر و شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بووه.
وه‌به‌رهێنه‌ره‌كه داوا له حكوومه‌ت ده‌كات له داهاتوودا بێ گره‌نتی و پاڵپشتی دارایی، هیچ پڕۆژه‌یه‌ك به وه‌به‌رهێنه‌ران نه‌دات تا كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر متمانه‌ی هاووڵاتییان نه‌بێت.
كڕینی خانوو له توركیا له كاتێكدایه هێشتا له هه‌رێمی كوردستان به هه‌زاران یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون چۆڵن و كه‌س له نرخیان ناپرسێت، به هه‌زارانی تریش به نیوه‌چڵی جێهیشتراون.
*
هه‌ریه‌ك له حكوومه‌ت و وه‌به‌رهێنه‌ران له‌و پاشه‌كشه‌یه‌ی به‌ر كه‌رتی خانووبه‌ره له هه‌ولێر و كوردستان كه‌وت، تاوانبارن.
*
له ساڵی 2018دا، له‌لایه‌ن خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له توركیا هه‌شت هه‌زار و 205 كڕاون.