له نێوان ئاوی پیس و پاكدا لاستیكێك هه‌یه كه سه‌لامه‌تی مسۆگه‌ر ناكات
قوفڵى گرتنه‌وه‌ى ئاوى بیره ئیتیوازییهكان و گۆڕینی ئاراسته‌ی ئاو له چه‌ند كۆڵانێك بۆ چه‌ند كۆڵانێكى تر، له ته‌واوى هه‌رێمى كوردستاندا به‌هه‌ڵه دانراون. به‌رپرسێك رای ده‌گه‌یه‌نێت كه هه‌موو جارێك داوایان كردووه و به گوێیان نه‌كراوه. پزیشكێكیش هۆشداری ده‌دات كه نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه به بۆڕیى ماڵان ده‌گوزارێته‌وه ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێت.
"له هه‌موو هه‌رێمى كوردستاندا میراوهكان كاریان گۆڕینى ئاراسته‌ى ئاوى چه‌ند كۆڵانێكه بۆ چه‌ند كۆڵانێكى تر، دابه‌شكردنى ئاو به‌شێوه‌ى یه‌كسان بۆ ماڵان و ده‌ستكارى بیره‌كان"، ئه‌مه گوته‌ى میراوێكی هه‌ولێره به‌ناوى حاجى محه‌مه‌د ڕۆسته‌م.
ئه‌و میراوه بۆ "وشه" ئاشكراى كرد، "به‌پێى ئه‌و لیسته‌ى له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیاران پێمان ده‌درێت، ئێمه ڕِۆژانه ئاراسته‌ى قوفڵه‌كان ده‌گۆڕین و چه‌ند سه‌عاتێك یان ڕۆژى جارێك ئه‌و كاره ئه‌نجام ده‌ده‌ین و سه‌رى قوفڵه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه بۆ ئه‌و كۆڵانانه‌ی نۆره ئاویانه".
زیاتر گوتى، "قوفڵه‌كان ده‌یان ساڵه له شاره‌كانی هه‌رێمى كوردستان بوونیان هه‌یه و به‌دیاریكراوى دواى كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاو له ساڵى 2008، زۆر كاریان پێ ده‌كرێت".
ئه‌و میراوه كه ئه‌زموونى 17 ساڵ كاركردنى له‌سه‌ر بیری ئاو هه‌یه، ئاشكراى ده‌كات كه كێشه‌ى شكانی قوفڵه‌كان یان ژهنگگرتنیان هه‌یه و هه‌ر چه‌ند ساڵ جارێك قوفڵه‌كان پێویستییان به گۆڕانكارى هه‌یه.
هه‌رچى به‌رپرسى ئاوى هه‌ولێره نایشارێته‌وه كه هه‌موو جارێك ڕێنوێنییان داوه به به‌رپرسان، له‌كاتى پێویست و قیرتاوكردنى ڕێوبان و دانانى شۆسته، پێویسته شوێنى قوفڵى ئاو چه‌ند سانتیمه‌ترێك به‌رزتر بێت، به‌ڵام جێبه‌جێ نه‌كراوه.
ئارى ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى ئاوى هه‌ولێر، بۆ "وشه" گوتی، "قوفڵه‌كان كه بۆ گۆڕینى ئاراسته‌ى ئاو پشتیان پێ ده‌به‌سترێت، پێویسته چه‌ند سانتیمه‌ترێك شوێنه‌كه‌یان له زه‌وى به‌رزتر بێت بۆ ئه‌وه‌ى ئاوى باران نه‌چێته ناویان، به‌ڵام هه‌ندێك كات نزمترن له زه‌وی و كێشه‌ن".
ئاماژه‌ی دا، "له قوفڵهكاندا كێشه هه‌یه و هه‌یانه زوو ژه‌نگ هه‌ڵدێنن، یان به‌هۆى گۆڕانكارى كه‌شوهه‌وا دووچارى كێشه ده‌بن، ئه‌وه‌یش له هه‌موو ئامێرێكى میكانیكى ڕوو ده‌دات و تیمه‌كانى ئاوى هه‌ولێر به‌رده‌وامن له چاككردنه‌وه و ڕێیان نه‌داوه تا ئێسته كێشه دروست ببێت".
له‌باره‌ى كۆبوونه‌وه‌ى ئاوى باران و زبڵ له‌ناو قوفڵه‌كان، ئاری ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌ى نه‌شارده‌وه كه ئه‌و دیارده‌یه هه‌یه، به‌ڵام به‌گوته‌ى خۆی، "قوفڵه‌كان ڕووپۆشى ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌یان هه‌یه و ڕێ به چوونى پیسى ناده‌ن بۆ ناو ئاوى ماڵان، واتا پارێزراون".
به‌ڵام پزیشكێكى هه‌ناوه ئاشكراى ده‌كات كه زۆر له‌و شوێنانه مه‌ترسى ڕاسته‌قینه‌یان هه‌یه و ڕه‌نگه قوفڵ هه‌بێت ئاوی دزی بێت و كونێكى بچووكى لێ دروست بووبێ، بۆیه ئه‌و ئاو و چڵكاوهى له‌ناو بۆكسى ئاوه‌كه هه‌یه، تێكه‌ڵى ئاوى خواردنه‌وه ده‌بێت.
ڕزگار مسته‌فا پزیشكى هه‌ناو بۆ "وشه" روونی كرده‌وه، "نازانرێ له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان چى هه‌یه و چى پیسه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى هه‌یه بێگومان پاشماوه‌یه و پاك نییه، ڕاسته ئاوى باران كێشه‌ى نییه بۆ ته‌ندروستى، به‌ڵام ئه‌و زبڵهى له‌گه‌ڵ باران ده‌چێته ناو بۆكسى قوفڵه‌كان، كێشه‌ى هه‌یه".
"بوونى لاستیكێك له نێوان ئاوى پیس و خاوێن، ڕه‌نگه سه‌لامه‌تى مسۆگه‌ر نه‌كات، بۆیه پێویسته چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزرێته‌وه، ئه‌گه‌رنا له ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌ر نه‌خۆشییه‌ك یان تێكه‌ڵبوونى پیسى و پاشماوه، ئه‌وا به بۆڕیى ئاو شێرپه‌نجه بۆ ماڵان ده‌گوازرێته‌وه". ئه‌و پزیشكه وای گوت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا، پێشتر له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئاوى هه‌ولێر قسه‌ى كردووه، ئه‌وان هیچ كێشه‌یان نییه و ڕاسته‌وخۆ ڕێنوێنیى خۆیان جێبه‌جێ كردووه، به‌ڵام كێشه‌كه ئه‌وه‌یه پڕۆژه‌كان له‌لایه‌ن كۆمپانیاوه جێبه‌جێ ده‌كرێن و ئه‌وان زۆرجار رێنوێنی فه‌رامۆش ده‌كه‌ن.