گرووپی گیتاری سه‌نته‌ری چالاكی گه‌نجانی رانیه، له 22 ئه‌ندامی خۆبه‌خش پێك هاتووه كه دابه‌ش بوون به‌سه‌ر 11 كچ و 11 كوڕ، ئامانجیان له پێكهێنانی ئه‌م گرووپه، په‌روه‌رده‌كردنی گه‌نجانه له بواری هونه‌ر به‌تایبه‌تی ژه‌نینی گیتار و خاوه‌نی چه‌ندان چالاكین له‌م بواره‌دا.
هیدایه‌ت عومه‌ر دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رپه‌رشتیاری گرووپی موزیكی گیتاری گه‌نجانی رانیه، بۆ "وشه" ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ماوه‌ی دوو ساڵه له رانیه خۆبه‌خشانه ده‌ستبه‌كار بوون و توانیویانه چه‌ندان گه‌نج پێ بگه‌یه‌نن و له بواری موزیك و به‌و هۆیه‌شه‌وه رێژه‌ی ئه‌ندامانمان ساڵ به ساڵ له زیادبووندایه.
له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی گرووپه‌كه ژماره‌ی ئه‌ندامانیان شه‌ش كه‌س بوون، ئێسته بوونه‌ته 22 كوڕ و كچ كه به‌شێكیشیان ئه‌كادیمین له بواره‌كه‌دا، به‌شێكیشیان به‌هره‌دارن و ئامانجیان گهشهیهدانه به توانایان له ژه‌نینی گیتاردا، ئه‌مه‌ش به به‌شداری پێكردنیانه له چالاكییه جۆربه‌جۆره‌كاندا و تا ئێسته‌ش خاوه‌نی 22 چالاكین له رانیه و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری.
وه‌ك هیدایه‌ت عومه‌ر ئاماژه‌ی پێ كرد، "شێوازی كاركردنیان به ستایلی كلاسیك و پۆپه". مه‌رجیشیان بۆ وه‌رگرتنی ئه‌ندام له گرووپه‌كه، ته‌نیا ئه‌وه‌یه ته‌مه‌نی له سه‌رووی 13 ساڵی بێت و توانای راهێنان و به‌هره‌دار بێت و حه‌زی له بواره‌كه بێت.
تا ئێسته داوای هاوكارییان له هیچ لایه‌نێك نه‌كردووه و زۆربه‌ی كاره‌كانیشیان بۆ چالاكی فێرخوازانی سه‌نته‌ری چالاكی گه‌نجانی رانیه ئه‌نجام داوه، چونكه سه‌ربه منداڵپارێزی كوردستانن.
گرووپی هونه‌ری گیتاری گه‌نجانی رانیه له ساڵی 2016وه له رانیه دامه‌زراوه.
وشه/ رانیه- شادان به‌كر