لە كۆتاییدا ئۆمتیتی گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵكرا

:: AM:10:27:18/02/2019 ‌

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ئاشكرای كرد كە بەرگریكارە فڕەنسییەكەیان ساموێل ئۆمتیتی لەلایەن پزیشكەكانەوە گڵۆپی سەوزی یاریكردنی بەشێوەی ئاسایی بۆ هەڵكراوە.

دووسبەی سێشەم یانەی بەرشەلۆنە لە یاریی چوونی قۆناغی 16ی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا دەبێتە مێوانی یانەی لیۆنی فڕەنسی.

پزیشكەكانی یانەی بەرشەلۆنە بە ئێرنێستۆ ڤالڤێردی راهێنەری یانەكەیان راگەیاندووە دەتوانێ لە یارییەكەدا بەشداریی بە ئۆمتیتی بكات.

هەروەها تۆماس ڤێرمایلینی بەرگریكاری بەلجیكیش تووشی پێكان هاتووە، بۆیە شیمانە زۆرە لە یارییەكەدا راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە بەشێوەی سەرەكی یاریی بە ئۆمتیتی بكات.

ئۆمتیتی نزیكەی 3 مانگە لە یاریكردن دوور كەوتۆتەوە بەهۆی تووشبوونی بە پێكانی چۆكییەوە لە یارییەكەی بەرامبەر یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید لە خولی ئیسپانیا.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م