پۆستى جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان كه بۆ توركمانه‌كان یه‌كلا كراوه‌ته‌وه ئه‌مڕۆ له‌نێوان فراكسیۆنه توركمانییه‌كان یه‌كلا كرایه‌وه و پۆسته‌كه دوو ساڵ به دوو ساڵ له‌نێوان دوو كه‌سیان ده‌بێت.
به‌پێى زانیارییه‌كانى "وشه" كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆبوونه‌وه‌ى نێوان فراكسیۆنه توركمانییه‌كان كۆتایی هاتووه و كاندید بۆ پۆستى جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان یه‌كلا كراوه‌ته‌وه.
به‌پێى زانیارییه‌كان، پۆستى جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان دوو ساڵى یه‌كه‌م بۆ مونا قهوه‌چى ده‌بێت و دوو ساڵى كۆتاییش بۆ محه‌مه‌د ئیلخانى ده‌بێ كه هه‌ردوو كیان له دوو فراكسیۆنى جیاوازى توركمانین.
پێشتر محه‌مه‌د ئیلخانى به "وشه"ى ڕاگه‌یاندبوو گرنگه ئه‌و پۆسته بۆ توركمانه‌كان یه‌كلا كراوه‌ته‌وه و هه‌ركه‌سێكیش له پۆسته‌كه بێت خزمه‌ت به پێكهاته‌ى توركمان ده‌كه‌ن.
بڕیاره ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى كوردستان كۆ ببێته‌وه و ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان هه‌ڵده‌بژێردرێ.