گواردیۆلا داوای یاریزانێكی ئەتلەتیكۆ مەدریدی كردووە

:: AM:11:01:18/02/2019 ‌

پێپ گواردیۆلای راهێنەری ئیسپانی داوای لە یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی كردووە هەوڵ بدەن لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا گرێبەست لەگەڵ سائوول نیگوێزی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی بدەن.

گواردیۆلا دەیەوێ لە وەرزی داهاتوودا لە هێڵی ناوەڕاستی ریزی یانەی مانچستەر سیتی یاری بە سائوول بكات لە شوێنی فرناندینیۆی بەڕازیلی كە ئێستا لەتەمەنی 33 ساڵیدایە و ماوەیەكە تووشی پێكانی یەك لە دوای یەك دەبێت.

رۆژنامەی (زە سەن)ی ئینگلیزی ئاشكرای كرد: گواردیۆلا پێیوایە سائوول باشترین بژاردە دەبێت بۆ پڕكردنەوەی شوێنی فرناندینیۆ و داواشی لە بەرپرسانی یانەی مانچستەر سیتی كردووە هەموو هەوڵێكی خۆیان بدەن لە هاوینی داهاتوو گرێبەستی لەگەڵ بكەن.

یاریزانە ئیسپانییەكەی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید لەم وەرزەدا بەشداریی لە 30 یاری كردووە و 3 گۆڵیشی دروست كردووە لەگەڵ دروستكردنی 3 گۆڵی تر.

سائوولی تەمەن 24 ساڵ گرێبەستێكی ماوە درێژی لەگەڵ یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید هەیە كە لە ساڵی 2026 تەواو دەبێت.

رۆژنامەكە ئاشكراشی كرد ئەگەر یانەی مانچستەر سیتی بیەوێ سائوول بەدەست بێنێ دەبێت لە هاوینی داهاتوودا پارەی تەواوی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی ئەتلەتیكۆ مەدرید بدات كە 150 ملیۆن یۆرۆیە.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م