زه‌یتى گه‌رچه‌ك(كاسته‌ر) بۆ چه‌ندان مه‌به‌ست و چاره‌سه‌رى نه‌خۆشى به‌كارده‌هێنرێت، یاریده‌ده‌رێكى باشه بۆ كردارى هه‌رس، گه‌ده، ریخۆڵه و لیمف و ته‌نانه‌ت ته‌ندروستى هه‌ناسه. زه‌یتى گه‌رچه‌ك ده‌وڵه‌مه‌نده به ترشێكى گرنگ كه پێى ده‌وترێت ریسینۆله‌یك، ئه‌م جۆره ترشه به شێوه‌یه‌كى سروشتى به‌هه‌مان بر له زه‌یتى زه‌یتوندا هه‌یه، به‌ڵام له زه‌یتى گه‌رچه‌كدا چرتره.
به‌كارهێنانى زه‌یتى گه‌رچه‌ك كاریگه‌ریه‌كى زۆرى هه‌یه له‌سه‌ر ته‌ندروستى پێست و قژ، به‌هۆى ئه‌و پێكهاته گرنگانه‌ى كه تێیدایه زه‌یتى گه‌رچه‌ك كاریگه‌ریه‌كى زۆرى هه‌یه له گه‌شه‌كردنى قژ و به‌هێزبوونى تاڵه‌كانى قژ و پێستى ده‌موچاو.
چۆن زه‌یتى گه‌رچه‌ك به‌كارده‌هێنرێت بۆ پێستى سه‌ر و قژ؟
ترشى ریسینۆله‌یك له گه‌رچه‌كدا تایبه‌تمه‌ندى دژه‌میكرۆب به‌هێزى هه‌یه كاتێك بۆ پێستى سه‌ر به‌كارده‌هێنرێت رێگه له توێكڵى سه‌ر و هه‌وكردنه جۆراوجۆره‌كانى پێستى سه‌ر ده‌گرێت. تایبه‌تمه‌ندى لیمفى هه‌یه سوورى خوێن له پێستى سه‌ردا چالاك ده‌كاته‌وه به‌مه‌ش گه‌شه‌كردنى قژ باشتر ده‌كات و رێگه له هه‌ڵوه‌رین ده‌گرێت.هه‌روه‌ها ترشى ریسینۆله‌یك ده‌وڵه‌مه‌نده به دژه‌ئۆكسید گه كیراتین به‌هێز ده‌كات به‌مه‌ش یارمه‌تى به‌هێزكردنى قژ و خاوبوونه‌وه‌ى قژ ده‌دات و رێگه له زیانى ده‌ره‌كى ده‌گرێت.
باشتر وایه هه‌فته‌ى یه‌ك بۆ دوو جار به‌كاربهێنرێت، به‌شێوه‌ى ئاسایى چه‌ند دڵۆپێك زه‌یتى گه‌رچه‌ك بكه ده‌سته‌وه و به نه‌رمى پێستى سه‌رتى پێ بشێله به‌مشێوه‌یه سوورى خوێن چالاك ده‌كاته‌وه وه باشتر وایه بۆ ماوه‌ى یه‌ك سه‌عات به‌جێى بهێڵیت یان به‌پێى ئاره‌زووى خۆت هه‌تا زیاتر بمێنێته‌وه كاریگه‌رى زیاتر ده‌بێت دواتر به ئاوى گه‌رم و شامپۆ بیشۆ.
به‌كارهێنانى بۆ پێست:
زه‌یتى گه‌رچه‌ك چاره‌سه‌رێكى باشه بۆ زیپكه و ره‌نگى پێست به‌هۆى ترشى ریسینۆله‌یكه‌وه تایبه‌تمه‌ندى دژه‌میكرۆبى هه‌یه و ده‌توانیت گه‌شه‌كردنى به‌كتریا له‌سه‌ر پیست كه‌م بكاته‌وه و رێگه له هه‌وكردن ده‌گرێت و سووربوونه‌وه‌ى پێست كه‌م ده‌كاته‌وه و پێست هێور ده‌كاته‌وه. باشتر وایه به برى یه‌كسان له‌گه‌ڵ زه‌یتون یان زه‌یتى گوێزهیند تێكه‌ڵ بكرێت و پاشان بۆ پێست به‌كاربهێنرێت.