بۆتۆكس یه‌كێكه له ڕێیه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی چرچ و لۆچی و هێڵی وردی ڕووخسار. هه‌ندێك كه‌سیش بۆ گه‌وره‌كردنی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌یان به‌كاری ده‌هێنن.
هه‌مووان وا ده‌زانن بۆتۆكس چاره‌سه‌ری زۆر شت ده‌كات، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه بۆتۆكس چه‌ندان مه‌ترسی له‌خۆ ده‌گرێت كه ڕه‌نگه تۆ هه‌رگیز زانیاریت له‌باره‌یانه‌وه نه‌بووبێت، بۆیه پێویسته ئه‌م شتانه بزانیت:
_ بۆتۆكس چرچی ده‌م و چاو لانابات: هێڵ و چرچی و چاڵی ڕووخسار به بۆتۆكس ون نابن، دكتۆر ئیستی ولیامس كه پزیشكی پێست و نه‌شته‌رگه‌رییه ده‌ڵێت بۆتۆكس ماده‌یه‌كی ئاسنی نییه، له‌به‌رئه‌وه له ڕابردوودا ئه‌وه‌ی ڕووی داوه له‌سه‌ر بۆتۆكس شوێنه‌واره خۆپارێزییه‌كان زیادی كردووه هه‌ر لێره‌وه ئاراسته‌ی بۆتۆكس له سه‌ره‌تای بیسته‌كان هاته ئاراوه.
_ بۆتۆكس كاتییه: هه‌رچه‌نده خه‌ڵك واهه‌ست ده‌كه‌ن كه بۆتۆكس به‌رده‌وامیی هه‌یه، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ئه‌م بۆچوونه هه‌ڵه‌یه، دكتۆر (ولیه‌مس) ده‌ڵێت بۆتۆكس بۆ چرچییه‌كانی به‌ینی برۆ و ده‌موچاو ماوه‌ی سێ تا چوار مانگ ده‌خایه‌نێت و هه‌ندێك جار به چه‌ند هۆكارێك له‌و ماوه‌یه‌ش كه‌متر ده‌خایه‌نێت. ئه‌و كه‌سانه‌ی زۆر وه‌رزش ده‌كه‌ن سێ مانگ زیاتر بۆیان ده‌مێنێته‌وه.
_ لانی كه‌م له‌هه‌ندێ كاتا ئازاری ده‌بێت: به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی كه ده‌یزانین، له كاتی بۆتۆكسدا ده‌رزی به‌كار دێت ده‌بێته هۆی ئازار كه ئه‌و ده‌رزی لێدانه له پێوه‌دانی مێشووله ئازاری زیاتره و ئازاره‌كه‌ی نیو سه‌عات كه‌متر ده‌خایه‌نێت، له‌كاتی لێدانی ده‌رزییه‌كه و دواتریش ئه‌و ماده‌یه‌ی كه تێیدایه‌تی ده‌گاته ژێر پێست به ئاسانی هه‌ستی پێ ده‌كرێت كه چه‌ند چركه‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت.
_ هه‌ندێ شت هه‌یه دوای بۆتۆكس ناتوانی بیكه‌ی وه‌ك وه‌رزشی ماراسۆن: دوای بۆتۆكس نابێت بۆ ماوه‌ی شه‌ش سه‌عات ئه‌یبرۆڤین یا هه‌ر ده‌رمانێكی تری كه‌مخوێنی به‌كار بهێنرێت، نابێت سه‌ر بۆ ماوه‌ی دوو سه‌عات بنوشتێته‌وه بۆ پێشه‌وه و هیچ وه‌رزشێكی قورس نابێت تا ڕۆژی دواتر بكرێت.
_بۆتۆكس بۆ كه‌سێك كه پابه‌ند بێت به ئاینه‌وه كارێكی گونجاو نییه: چونكه جۆرێك له‌خۆباییبوونی تێدایه كه ده‌بێته هۆی تاوان، هه‌رچه‌نده وا هه‌ست ده‌كرێت كه شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش یان لانی كه‌م كه وه‌ك كه‌سێكی تووڕه ده‌رنه‌كه‌وێت كارێكی سروشتی و باشه.
_ هه‌ستكردن به به‌ستن: له‌وانه‌یه هۆكار بێت بۆ ئاسووده‌یی ئه‌گه‌ر ته‌نیا یه‌ك شت هه‌بێت كه هه‌مووان لێی بترسین له بۆتۆكس كه وه‌ك ڕۆبۆتێك وایه ناتوانی به‌شێك له ده‌موچاوت به‌شێوه‌یه‌كی دیاریكراو بجووڵێنیت.
وه‌رگێڕانی/ شانیا حه‌مزه