ئەم ناوبژیوانە ئەڵمانییە كێشەی لە ئێران دروست كرد

:: PM:12:13:18/02/2019 ‌

هاووڵاتیانی ئێران ئەوانەی هاندەرانی یانەی بایرن میونشن بە هۆی ئەم ناوبژیوانە ئافرەتەوە نەیانتوانی یاریی ئەو یانەیە لە خولی ئەڵمانیا ببینن.

رۆژی هەینی رابردوو یانەی بایرن میونشن لە گەڕی 22ی خولی پلە یەكی ئەڵمانیا بووە مێوانی یانەی ئۆگسبۆڕگ و یارییەكەشی بە ئەنجامی 2-3 گۆڵ لێ بردەوە.

تەلەفزیۆنی (ئیریپ)ی ئێرانی كە یارییەكانی خولی ئەڵمانیا دەگوازێتەوە، رەتی كردبووەوە ئەو یارییەی یانەی بایرن میونشن بگوازێتەوە بەهۆی ئەوەی یارییەكە لەلایەن ناوبژیوانێكی ئەڵمانییەوە بەڕێوە دەبرا.

ناوبژیوانە ئەڵمانییەكە ناوی بیبیانا شتاینهاوسە و تاكە ئافرەتە ناوبژیوانی یارییەكانی خولی ئەڵمانیا دەكات، ئەم ئافرەتە تەمەن 39 ساڵییە لە ساڵی 2017وە بەشێوەیەكی سەركەوتووانە یارییەكانی خولی پلە یەكی وڵاتەكەی بەڕێوە دەبات.

هاندەرانی یانەی بایرن میونشن لە وڵاتی ئێران بەهۆی ئەم ناوبژیوانە ئافرەتەوە نەیانتوانی یاریی یانەكەیان ببینن، چونكە تەلەفزیۆنی ئیریپی سەر بە حكوومەتی ئێران هیچ چاڵاكییەكی وەرزشی ئافرەتانی ناوەخۆ و دەرەوەی وڵاتەكەی ناگوازێتەوە.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م