ئەو كاڵایەنەی كە لە ئێرانەوە بۆ هەڵەبجە دەگوازرێنەوە لە پێدانی باج بەخشران

:: PM:12:13:18/02/2019 ‌

شاندێكی پارێزگای هەڵەبجە سەردانی ئێرانیان كردووە و لە بارەی چەند پرسێكەوە كاربەدەستانی ئێران رایان گەیاندووە، گومرگ لەسەر سەدان جۆر خۆراك و كەلوپول لەسەر هەڵەبجە وەرناگیرێت.

نوخشە ناسیح  قایمقامی هەڵەبجە ئەمڕۆ دووشەم‌ 18ی شوبات بە "وشه”‌ی راگەیاند, لەگەڵ بەرپرسان و پارێزگاری هەڵەبجە سەردانی ئێرانیان كردووە لە بارەی چەند پرسێكەوە تایبەت بە سنوورەكه ‌و كاربەدەستانی ئێرانیش چەند بەڵێنێكیان داوە.

ئەوەشی گوت، كاربەدەستانی ئێران بڕیاریان دا كە لە مەرزی تەوێڵەوە لە كاتی ئاڵوگۆڕی خۆراك و كەلوپەل گومرگ لەسەر سەدان جۆر خۆراك و كەلوپەل لەسەر هەڵەبجە وەرنەگیرێت و ئەوەش بڕیارێكی باشە بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان هەردوولا.

بەوگوتەی ئەو بەرپرسە وەرنەگرتنی گومرگ لە لایەن پارێزگاری كرماشانەوە وەك دیارییەك بووە بۆ پارێزگای هەڵەبجە،‌ كە بەشی زۆری خۆراك و كەلوپەل و كەرەسەتەی بیناسازی دەگرێتەوه.

پارێزگای كرماشان لەگەڵ هەڵەبجە لە مەرزی شۆشمێ لە ناوچەی تەوێڵە و سازانی نزیك بە هەڵەبجە هاوسنوورە.

سلێمانی/ هۆشیار عەلی



وشە - سلێمان تاشان