به‌كارهینانى بۆیه بۆ ره‌نگكردنى قژ و گۆرینى ره‌نگى سروشتى بێگومان زیانێكى زۆر به‌قژ ده‌گه‌یه‌نێت و كاریگه‌رى لاوه‌كى هه‌یه له‌سه‌ر ژه‌هراوى بوون و زیان گه‌یاندن به پێست و گۆرینى DNA كه ئه‌مه‌ش پێوه‌ندى هه‌یه به نه‌خۆشییه‌كانى شێرپه‌نجه‌وه هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆرێك له‌و بۆیانه‌ى كه به‌كارده‌هێنرێت پڕن له ماده‌ى كیمیایى زیان به‌خش و زیان به پێست و قژ و سییه‌كان ده‌گه‌یه‌نن، باشتر وایه رێگایى سروشتى یان خه‌نه‌ى سروشتى به‌كاربهێرێت بۆ گۆرینى ره‌نگى قژ و له‌برى زیان گه‌یاندن له قژ سوودێكى زۆرى هه‌یه و خۆراك به پێستى سه‌ر و تالهكانى قژ ده‌دات.
زۆر به‌رهه‌مى سروشتى هه‌ن ئه‌گه‌ر به‌رێژه‌یه‌كى زۆر بخورێن رێگه له سپیبوونى تاڵه‌كانى قژ ده‌گرن وه‌كو "چا، چه‌وه‌نده‌ر، گێزه‌ر، توێكڵى، پیاز، تۆوى ره‌شكه، به‌كارهێنانى خه‌ل"، ئه‌م خۆراكانه ژه‌هراوى نین و سوودێكى زۆریان هه‌یه بۆ رێگریكردن له سپیبوونى تاڵه‌كانى قژ، چونكه چه‌ندان ڤیتامینى گرنگیان تێدایه كه بۆ قژ پێویستن. پێشنیازێكى تر هه‌یه كه ده‌ڵێت باشتر وایه ئاوى لیمۆ به‌كاربهێنرێت له‌گه‌ڵ هه‌نگوین بۆ ئه‌و قژانهى كه زۆر تیشكى سهروبوونهوشهیان به‌رده‌كه‌وێت، چونكه ئه‌و ترشهى له ئاوى لیمۆدا هه‌یه توانایى تهركردن و رێگریكردن له زیانه‌كانى تیشكى وه‌نه‌وشه‌ى هه‌یه بۆ له‌سه‌ر تاڵه‌كانى قژ.
باشترین چاره‌سه‌ر بۆ رێگریكردن له زیانه‌كانى قژ به‌كارهێنانى بۆیه‌ى سروشتیه ئه‌م جۆره بۆیه‌یه سه‌ره‌تایى ده‌ركه‌وتن و به‌كارهێنانى بۆ میسریه كۆنه‌كان ده‌گه‌رێته‌وه به خه‌نه ناسراوه كه ره‌نگێكى ئه‌رخه‌وانى مه‌یله و قاوه‌ی به قژ ده‌دات و ده‌بێته هۆى به‌هێزبوون و ئه‌ستوور بوونى تاڵه‌كانى قژ و له چه‌ندان وڵاتى تردا وه‌كو چاره‌سه‌رێك بۆ زیانه‌كانى قژ به‌كارده‌هێنرێت.
زیانه‌كانى قژ كه‌م ده‌كاته‌وه:
ئه‌گه‌ر دوای به‌كارهێنانى خه‌نه بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر له ژێر مایكرۆسكۆبدا سه‌ری تاڵه‌كانى قژ بكرێت ئه‌وه جیاوازیه‌كى گه‌وره به‌دى ده‌كه‌یت له‌چاو پێش به‌كارهێنانى خه‌نه وه‌كو چاره‌سه‌رێك بۆ زیانه‌كانى قژ، چونكه پێكهاته‌ى قژه‌كه ده‌گۆرێت و ره‌گى قژ به‌هێز ده‌كات و له چه‌ندان نه‌خۆشى ده‌یپارێزێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌هه‌مان كاتدا سه‌یرى قژێك بكرێت كه به بۆیه‌ى ئاسایى ره‌نگ كرابێت ئه‌وا ده‌رده‌كه‌وێت كه ره‌گى قژه‌كه و تاڵه‌كانى قژ چۆن پێكهاته‌یان خراپتر بووه و تووشى بێهێزى و پووكانه‌وه بوون، چونكه به‌كارهێنانى بۆیه چینیك له‌سه‌ر پێستى سه‌ر دروست ده‌كات و ئه‌م چینه رێگه له هه‌ناسه‌دانى تاڵه‌كان گۆرینى هه‌وا ده‌گرێت.
لێره‌دا ده‌گه‌ین به‌و ئه‌نجامه‌ى كه به‌كارهێنانى خه‌نه وه‌ك بۆیهیهكى سروشتى باشترین رێگایه بۆ به‌هێزبوونى قژ و گۆرینى ره‌نگى قژ به‌شێوه‌یه‌كى سروشتى به‌بێ زیان گه‌یاندن به قژ.