زیاتر لە 100 سەر ئاژڵ مردار بوون

:: PM:01:37:18/02/2019 ‌

 

 

بەهۆی نەخۆشییەکی کوشندە لە گوندێکی سەر بە شارۆکەی شێخان زیاتر لە 100 سەر ئاژەڵی خۆماڵی مردار بوون.

 

یاسین محەمەد، ئاژەڵدار بە "وشە"ی، راگەیاند، لەماوەی چەند رۆژی رابردوو زیاتر لە 100 سەر ئاژەڵی ئەو گوندی مەلا بروان لە سنووری شارەدێی قەسرۆک مرداربوون.

 

بەگوتەی ئەو ئاژەڵدارە  ئاژەڵەکان  تووشی سکچوون و چاوکوێری و جۆرە حەشاراتێکی بچووک بوون بەناوی پەندک، کاتێک ئاژەڵ تووشی ئەوحاڵەتە دەبێت لەناکاو دەمرێت و تەنانەت بە سەربرینی ئەوانیش پێ راناگەن.

 

بەپێی قسەی ئەو ئاژەڵدارە، تا ئێستە هیچ کەس و لایەنێک سەردانی ئەوانیان نەکردووە، چەندان جار دەرمان و چارسەری بۆ ئاژەڵەکانیان کردووە، بەڵام هەر دەمرن.

 

شێخان/نەوزاد هلۆری



وشە - سلێمان تاشان