نزیكه‌ى دوو مانگه عێراق به‌هۆى هه‌ڵوێسته یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكاوه كه‌وتووه‌ته نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێیه‌وه، جا به‌رێكه‌وت بێت یان به به‌رنامه له دواى سه‌رهه‌ڵدانى هه‌ر گرژییه‌ك و دڵه‌ڕاوكێییه‌ك كه دۆناڵد تره‌مپ بۆ عێراقییه‌كانى دروست ده‌كات، به‌رپرسێكى تر‌ى ئه‌مه‌ریكا دێته عێراق و هه‌وڵ ده‌دات عێراقییه‌كان دڵنیا بكاته‌وه.
له 19ى مانگى كانوونى یه‌كه‌م/دێسه‌مبه‌رى 2018 دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له‌ناكاو بڕیارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له سووریاى راگه‌یاند، ئه‌مه‌یش عێراقییه‌كانی شڵه‌ژاند به‌شێوه‌یه‌ك حكوومه‌تى عێراق به په‌له هێزى له‌سه‌ر سنووره‌كانى سووریا زیاد كرد، له‌ترسى روودانى هه‌ر رووداوێكى نه‌خوازراو له سووریا.
حه‌وت رۆژ دواى ئه‌م بڕیاره، دۆناڵد تره‌مپ له سه‌ردانێكى كتوپڕ گه‌یشته عێراق، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى سه‌ربازى له عێراق كۆبووه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى دڵنیایان بكاته‌وه، له‌وه‌ى بڕیارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له سووریا كاریگه‌رییه‌كى ئه‌وتۆى له‌سه‌ر هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق نابێت.
ئه‌گه‌رچى ئه‌م سه‌ردانه بۆ به‌رپرسانى سه‌ربازى له ئه‌مه‌ریكا گرنگ بوو، به تایبه‌تى یه‌كه‌م جار بوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى وڵاته‌كه‌یان له مه‌یدانى جه‌نگ كۆبوونه‌وه و ئاڵۆگۆڕى بیروڕایان كرد، به‌ڵام سه‌ردانه‌كه بۆ عێراقییه‌كان مایه‌ى توڕه‌كردن بوو، ته‌نانه‌ت زۆرێك له‌لایه‌نه عێراقییه‌كان سه‌ردانه‌كه‌ى تره‌مپیان به پێشێلكردنى سه‌روه‌ریى عێراق له‌قه‌ڵه‌م دا.
نزیكه‌ى پانزه رۆژ دواى سه‌ردانه‌كه‌ى تره‌مپ له نۆى مانگى كانوونى یه‌كه‌م مایك پۆمپیو گه‌یشته عێراق و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عێراق كۆبووه‌وه و پۆمپیو عێراقییه‌كانى له‌وه دڵنیا كرده‌وه كه ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له پاڵپشتى كردنى عێراق له ڕووى سه‌ربازى و ته‌ناهییه‌وه.
زنجیره‌ى هه‌ڵوێسته جیاوازه‌كانى دۆناڵد تره‌مپ له‌به‌رانبه‌ر عێراق نه‌وه‌ستا، له سێى ئه‌م مانگه دۆناڵد تره‌مپ له لێدوانێكى كورتدا جارێكى تر عێراقییه‌كانى توڕه كرد، كاتێك گوتى "مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌عێراق بۆ ئه‌وه‌یه چاودێریى جمووجۆڵه‌كانى ئێران بكه‌ن".
ئه‌م جاره‌یش به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا كه‌وته هه‌وڵ بۆ روونكردنه‌وه‌ى زیاتر به عێراق. جه‌نه‌ڕاڵ جۆزیف ڤۆتێڵ فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یى ناوه‌ندى ئه‌مه‌ریكا له دانیشتنێكى كۆنگرێس ئه‌وه‌ى وه‌بیر عێراقییه‌كان هێنایه‌وه، هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراق له‌م وڵاته‌ن، جیا له‌وه‌یش باسى له‌وه كرد حكوومه‌تى عێراق ئاگادارى ئه‌و ئۆپراسیۆنانه‌یه كه هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ى ئه‌نجامى ده‌ده‌ن.
چه‌ند رۆژێك دواتر پاتریك شاناهانى وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌مه‌ریكا به وه‌كاله‌ت له‌سه‌ردانێكى له ناكاو گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كۆبووه‌وه، شاناهان به‌ر له‌وه‌ى بگاته عێراق به رۆژنامه‌نووسانى یاوه‌رى گوتبوو ئێمه ده‌چینه عێراق بۆ ئه‌وه‌ى دڵنیایى بده‌ین به‌م وڵاته، له‌وه‌ى خاكه‌كه‌ى ناكه‌ین به گۆڕه‌پانى ململانێ.
به‌ڵام سه‌رچاوه عێراقییه‌كان ئاشكرایان كرد، شاناهان بۆ ئه‌وه هاتبوو روونكردنه‌وه‌ى زیاتر له باره‌ى پلانى داهاتووى تره‌مپ بدات له عێراق، نه‌وه‌ك بۆ ئه‌وه سه‌ردانى عێراقى كردبێ "تا له نزیكه‌وه له مه‌ترسییه‌كانیان تێ بگات" وه‌ك خۆى گوتبووى.
دوێنێ دۆناڵد تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى ئاراسته‌ى چه‌ند وڵاتێكى ئه‌وروپا كرد، كه‌چى عێراقییه‌كان له لێدوانه‌كه‌ى تۆقیون. ئه‌مه‌یش كاتێك بوو كه داواى له وڵاتانى ئه‌وروپا كرد بێن له سووریا ئه‌و چه‌كدارانه ببنه‌وه كه له‌ریزى داعش جه‌نگاون و ئێسته له لایه‌ن هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و هه‌سه‌ده گیراون، تره‌مپ گوتى، ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئه‌م كاره نه‌كه‌ن ئه‌وا ئه‌مه‌ریكا ناچار ده‌بێت ئه‌و چه‌كداره تیرۆریستانه به‌ربدات، به‌مه‌ش ئه‌وان جارێكى تر هه‌ڕه‌شه ده‌بن بۆ وڵاتانى ئه‌وروپا.
رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌تى له‌نده‌نى له ژماره‌ى ئه‌مڕۆى راپۆرتێكى به ناونیشانى " هه‌ڕه‌شه‌ى تره‌مپ به به‌ردانى چه‌كداره گیراوه‌كان، به‌غدا نیگه‌ران ده‌كات".
له راپۆرته‌كه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت هاتووه "سه‌ركرده عێراقییه‌كان نیگه‌رانن له گه‌ڕانه‌وه‌ى داعش، به‌تایبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ى ئازادكردنى چه‌كداره بیانییه‌كانى داعشى كردووه، له‌لایه‌كى تریش به‌غدا ده‌یه‌وێ خۆى له به‌ریه‌ككه‌وتن له هه‌ڵوێسته‌كانى تره‌مپ به دوور بگرێت كه ئه‌م سه‌ركرده ئه‌مه‌ریكییه له‌به‌رانبه‌ر داعش هه‌یه‌تى".
سه‌ركرده‌یه‌كى سیاسى كه ناوه‌كه‌ى له‌رۆژنامه‌ى
شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئاشكرا نه‌كراوه له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ده‌ڵێ "كێشه‌یه‌ك له‌عێراق رووبه‌ڕوومان ده‌بێته‌وه ئه‌وه‌یه‌ش هه‌ڵوێستى ئه‌مه‌ریكا له به‌رانبه‌ر داعش روون نییه، عێراق له‌كۆتایى 2017 سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر داعش راگه‌یاندووه، كه‌چى تره‌مپ ئێسته له‌لایه‌ك كۆتایى داعش راده‌گه‌ینێ و له‌لایه‌كى تر هه‌ڕه‌شه‌ى به‌ردانى چه‌كدارانى داعش ده‌كات".
ئه‌م سه‌ركرده عێراقییه هۆكارى مه‌ترسى عێراقییه‌كان له لێدوانه‌كه‌ى تره‌مپ روون ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ "ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئازاد بكرێن ئه‌وا گۆڕه‌پانى نموونه‌یى بۆ ئه‌وان عێراقه، چونكه هێشتا سنوورى نێوان عێراق و سووریا به توندوتۆڵى نه‌گیراوه".
چه‌ند سه‌عاتێك دواى لێدوانه‌كه‌ى تره‌مپ، ژه‌نه‌ڕاڵ ڤۆتێڵى فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یى ناوه‌ندى ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته عێراق و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عێراق كۆبووه‌وه، به‌پێى راپۆرته‌كه‌ى رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌تى له‌نده‌نى ئه‌م سه‌ركرده‌یه‌ى ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌وه سه‌ردانى عێراقى كردووه تا تاوتوێى گره‌نتی كردنى نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ى داعش بكات و دڵنیایى به عێراقییه‌كان بدات له‌وه‌ى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌سووریا كاریگه‌رى نه‌رێنێ بۆ عێراق نابێت.