یه‌كێتى دوایین هه‌ڵوێستى راگه‌یاند
كۆبوونه‌وه‌ى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له سلێمانى كۆتایی هات و داوا ده‌كه‌ن كه بگه‌نه ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتى دیمو‌كراتى كوردستان.
له‌تیف شێخ عومه‌ر گوته‌بێژى یه‌كێتى له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى ڕاى گه‌یاند، تا ئه‌و كاته‌ى ڕێككه‌وتنى سیاسیی له‌گه‌ڵ پارتى دیمو‌كراتى كوردستان واژوو ده‌كه‌ین به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كان ناكه‌ین.
ڕوونیشى كرده‌وه كه جیاوازى نێوان پارتى و یه‌كێتى پێوه‌ندى به پۆسته‌وه نییه و پێوه‌ندى ئه‌وه‌وه هه‌یه كه داوا ده‌كه‌ین پارتى دڵنیامان بكاته‌وه له ڕێككه‌وتنى پێنجى شوبات.
گوته‌بێژه‌كه‌ى یه‌كێتى به هه‌ڕه‌شه داواى ڕێككه‌وتنى كرد و گوتى، ئه‌گه‌ر كوردستانێكى به‌هێزیان ده‌وێ و ده‌یانه‌وێ كوردستان سه‌قامگیر بێ پێویسته پشكى یه‌كێتى دابین بكرێ و ڕێككه‌وتنى سیاسیی بكرێ.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه به‌هۆى كێشه ناوخۆییه‌كانییه‌وه یه‌كێتى نه‌یتوانى بڕیارى له‌سه‌ر كه‌سێك بدات بۆ ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان و ئێسته ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان هه‌ڵبژاردنى بۆ ده‌كرێ.
یه‌كێتى سه‌ربارى ئه‌وه‌ى چه‌ندان كێشه‌ى ناوخۆى هه‌یه ئێسته له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكى بنه‌ماڵه‌ى تاڵه‌بانییه‌وه بڕیاره‌كانى بۆ ده‌درێ و به‌شێك له سه‌ركردایه‌تى ئه‌و حزبه‌یش نیگه‌رانن.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم