به‌رپرسێكى هه‌سه‌ده له سووریا وێراى ئه‌وه‌ى ژماره‌ى چه‌كداره گیراوه‌كانى داعش ئاشكرا ده‌كات، دووپاتیشى ده‌كاته‌وه ئه‌وان ئاماده نیین ئه‌و چه‌كدارانه به‌ربده‌ن.
عه‌بدولكه‌ریم عومه‌ر كه خۆى به به‌رپرسى پێوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده ناساندووه، له لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى رۆیته‌رز ژماره‌ى ئه‌و داعشه بیانیانه‌ى ئاشكرا كردووه كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانى هه‌سه‌ده و هاوپه‌یمانێتى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه گیراون.
به‌پێى زانیارییه‌كانى ئه‌م به‌رپرسه 800 تیرۆریستى بیانى له‌لایه‌ن گرتووخانه‌كانى هه‌سه‌ده‌ن، له‌گه‌ڵ 700 هاوسه‌ر و هه‌زار و 500 منداڵ، كه ئه‌و ژن و منداڵانه له كه‌مپى ئاواره‌كان جێگیر كراون.
دواتریش ده‌ڵێ "ئه‌و داعشه گیراوانه بۆمبێكى كاتیین، هه‌ر هێرشێك بكرێته سه‌ر ناوچه‌كه ئه‌وان ده‌توانن رابكه‌ن". دووپاتیشى ده‌كاته‌وه ئه‌وان ئه‌م گیراوانه به‌رناده‌ن.
لێدوانى ئه‌م به‌رپرسه‌ى هه‌سه‌ده له كاتێكدایه، دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا داواى له وڵاتانى ئه‌وروپا كردووه، ئه‌م چه‌كدارانه بگێڕنه‌وه وڵاته‌كانى خۆیان و له‌وێ دادگاییان بكه‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌یش نه‌كه‌ن، ئه‌وا تره‌مپ گوتوویه‌تى "ئێمه ناچارین ئه‌وان به‌ربده‌ین".