قوتابییه‌كی كۆمه‌ڵگای "گربیش"ی سه‌ر به شاره‌دێی دینارته له سنووری شارۆكه‌ی ئاكرێ رۆژانه به ئه‌سپ ده‌چێته قوتابخانه، چونكه ماڵه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگاكه و كه‌مێك دووره، هه‌روه‌ها ئه‌مرۆیش به ئه‌سپ به‌شداری له ئاهه‌نگی 18ی شوبات كردووه.
ئیبراهیم محه‌مه‌د قوتابییه‌كه‌یه و بۆ "وشه" گوتى،"به‌هۆی ئه‌وه كه ماڵه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی كومه‌ڵگای گربیش، ئه‌وه وای كردووه رۆژانه به ئه‌سپ بچمه قوتابخانه، هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ هه‌ر به ئه‌سپ چوومه‌ته ئاهه‌نگی 18ی شوبات كه ساڵڕۆژى دامه‌زراندنی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستانه".
زیاتر گوتی، " ئه‌گه‌ر بزانم له ده‌وام دوادهكهوم ئه‌وا به خێرایی به ئه‌سپه‌كه‌م ده‌چم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بزانم دوانهكهوتووم ئه‌وا له‌سه‌ر خۆ ده‌رۆم، من له رۆژانی باران و به‌فریش هه‌ر به ئه‌سپه‌كه‌م ده‌چم".
هیشام شێخه یه‌كێكه له مامۆستایانی قوتابخانه‌ی بنه‌ره‌تی گربیشی خوار به "وشه"ی راگه‌یاند، "به‌هۆی نه‌بوونی قوتابخانه به‌شی هه‌ره زۆری قوتابیه‌كانی ئه‌وان له ده‌ره‌وه دێن".
ئاماژه‌ی به‌وه داوه، "ئیبراهیم كه ئاستی زانستی باشه و یه‌كێكه له‌و قوتابیانه كه له ده‌وروبه‌ری كۆمه‌ڵگای گربیش دێت، به‌ڵام نامانه‌وێت ئه‌و به ئه‌سپ بێ، چونكه له‌وانه‌یه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و بكات و مه‌ترسی بخاته سه‌ر ژیانی".
له قوتابخانه‌ی گربیشی خوار زیاتر له 300 قوتابی هه‌ن، له پۆلی یه‌كی بنه‌ره‌تی تا پۆلی نویه‌می بنه‌ره‌تی قوتابی وه‌رده‌گرێت.
دینارته/نه‌وزاد هلۆری