ئه‌مه‌ریكا گوشار بۆ سه‌رجه‌م وڵاتانى كه‌نداو دروست ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى رێگریى له‌وه بكه‌ن رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د بگه‌ڕێته‌وه ناو كۆمكارى وڵاتانى عه‌ره‌بى.
ئاژانسى
رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێیدا باس له‌وه ده‌كات ئه‌مه‌ریكا ده‌ستى كردووه به گوشار خسته سه‌ر وڵاتانى كه‌نداو بۆ ئه‌وه‌ى هه‌وڵ بده‌ن وڵاتانى عه‌ره‌بى پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ رژێمى سووریا ئاسایى نه‌كه‌نه‌وه و رێگه‌یش نه‌ده‌ن ئه‌م رژێمه جارێكى تر بگه‌ڕێته‌وه ناو كۆمكاری وڵاتانى عه‌ره‌بى.
رۆیته‌رز دووپاتى ده‌كاته‌وه زانیارییه‌كانى خۆى له پێنج سه‌رچاوه‌ى به‌رپرس وه‌رگرتووه، ئه‌م سه‌رچاوانه ده‌ڵێن، هه‌وڵه‌كانى ئه‌مه‌ریكایش له‌م بواره‌دا ئه‌نجامى ئه‌رێنى خۆى هه‌یه.
وه‌ك سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان بۆ كردووه ئه‌وه‌ى كارى ئه‌مه‌ریكا له‌م بواره‌دا ئاسان ده‌كات ئه‌وه‌یه هه‌ر یه‌كه له سعوودیه و قه‌ته‌ڕ پاڵپشتى داواكه‌ى ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئیمارات بۆچوونى جیاوازى هه‌یه، چونكه پێشتر به‌رپرسانى ئیمارات باسیان له‌وه كردووه بۆ دوورخستنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ئێران و توركیا له سووریا به‌پێویستى ده‌زانن پێوه‌ندى ئه‌سه‌د له‌گه‌ڵ وڵاتانى عه‌ره‌بى ئاسایى بكرێته‌وه.
به‌هۆى هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕه‌وه كۆمكارى وڵاتانى عه‌ره‌بى، له ساڵى 2011 ئه‌ندامێتى سووریاى سڕكرد و دواتریش وڵاتانى عه‌ره‌بى پێوه‌ندی خۆیان له‌گه‌ڵ رژێمى سووریا پچڕاند، به‌ڵام ماوه‌یه‌ك چه‌ند وڵاتێكى عه‌ره‌بى پێوه‌ندی خۆیان له‌گه‌ڵ رژێمى سووریا ئاسایى كردووه‌ته‌وه.