به‌رزبوونه‌وه‌ی كۆڵیسترۆڵ رۆڵێكی زۆر ده‌بینێت له زیان گه‌یاندن به له‌ش وه‌كو نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و جه‌ڵته و په‌ستانی خوێن و نه‌خۆشی بۆرییه‌كانی خوێن و چه‌ندان نه‌خۆشیی تر. هه‌رچه‌نده له‌ش پێویستی به چه‌ورییه بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كانی رۆژانه، به‌ڵام زۆر بوونی كۆڵیسترۆڵ له له‌شدا مه‌ترسیداره چه‌ندان هه‌نگاو هه‌یه كه ئاستی كۆڵیسترۆڵ كه‌م ده‌كاته‌وه و رێگه له به‌رزی كۆڵیسترۆڵی زیانبه‌خش ده‌گرێت.
یه‌كێك له‌و رێگایانه خواردنی شه‌ربه‌ته سروشتییه‌كانه كه پڕن له پێكهاته‌ی دروست بۆ له‌ش و ئاستی كۆڵیسترۆڵ كه‌م ده‌كه‌نه‌وه ئه‌مانه‌یش هه‌ندێكن له جۆری ئه‌و شه‌ربه‌تانه‌ی كه پێویستن بۆ دابه‌زاندنی چه‌وری له‌ش.
یه‌كه‌م: گێزه‌ر و كۆڵیسترۆڵ، یه‌كێك له‌و رێگایانه‌ی كۆڵیسترۆڵی له‌ش كه‌م ده‌كاته‌وه شه‌ربه‌تی گێزه‌ر و سێوه ته‌نیا پێویستت به دوو گێزه‌ر و دوو سێ‌و، نیو ده‌سك كه‌ره‌وز كه‌متریش بێت ئاسایه. باشتر وایه كه‌ره‌وزه‌كه ورد بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ئاسانی تێكه‌ڵ به‌و شه‌ربه‌ته ببێت، دواتر هه‌موو پێكهاته‌كان بكه‌ره خه‌ڵاته‌ییه‌كی كاره‌باییه‌وه و تێكه‌ڵی بكه تاده‌بێت به شه‌ربه‌تێكی ته‌واو دواتر بیخۆره‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌رده‌وام به ئه‌و كات هه‌ست به كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی كۆڵیسترۆڵ ده‌كه‌یت له له‌ش دا.
دووه‌م: شه‌ربه‌تی چه‌وه‌نده‌ر و میوه‌ی سوور، ئه‌گه‌ر بته‌وێت ئاستی كۆڵیسترۆڵت كه‌م بكه‌یته‌وه ئه‌وه پێوسته ئه‌م گیراوه‌یه به‌كاربهێنرێت كه یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی كۆڵیسترۆڵ ده‌دات به شێوه‌یه‌كی ئاسان و خێرا، ته‌نیا پێویستت به چه‌وه‌نده‌رێك ده‌بێت له‌گه‌ڵ كه‌مێك تووترك و نیو كووپ شیلیك، كه‌وچكێك كه‌په‌كی گه‌نم و كه‌مێك ئاوی پرته‌قاڵ، سه‌ره‌تا پێویسته تووتڕكه‌كه بشۆیته‌وه پاشان چه‌وه‌نده‌ر و شیلكه‌كه ورد بكه‌و بیكه خه‌ڵاته‌یه‌كی كاره‌باییه‌وه دواتر كه‌په‌كی گه‌نمه‌كه و شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵه‌كه‌ی بۆ زیاد بكه و نیوو كووپ ئاوی تێبكه به‌باشی تێكه‌ڵ بكه به‌بی ئه‌وه‌ی ببێت به گرێ باشتر وایه ئه‌م گیراوه‌یه له به‌یانیاندا بخورێته‌وه.
سێیه‌م: سێوی سه‌وزه و بیبه‌ری سه‌وز، سێ‌و و بیبه‌ر به‌یه‌كه‌وه یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی كۆڵیسترۆڵ ده‌ده‌ن. ته‌نیا پێویستت به دوو سێ‌و ده‌بێت له‌گه‌ڵ دوو بیبه‌ری سه‌وز و لاسكی كه‌ره‌وز و قاشێك لیمۆ.پێكهاته‌كان بكه به پارچه‌ی بچووك و پاشان به‌ئامێری كاره‌بایی بیكه به شه‌ربه‌ت و به‌یانیان پێش نانخواردن بیخۆره‌وه.
چواره‌م: ئه‌نه‌ناس و ئاوی لیمۆ، ئه‌نه‌ناس پێكهاته‌یه‌كی تره له‌و پێكهاتانه‌ی كه یارمه‌تی نزمكردنه‌وه‌ی ئاستی كۆڵیسترۆڵ ده‌دات ته‌نیا پێویستت به كووپێك ئه‌نه‌ناس ده‌بێت و كه‌مێك مێخه‌كی هاراو، نیو كووپ ئاو شه‌ربه‌تی سێ لیمۆ و نیو كه‌وچك دارچین، هه‌موو پێكهاته‌كان بكه به شه‌ربه‌تێكی ته‌واو پاشان بۆ ماوه‌ی سه‌عاتێك له به‌فرگردا دایبنێ و دواتر بیخۆره‌وه.