كۆمپانیای LG له نوێترین به‌رهه‌میاندا مۆبایلێكی نوێیان خسته بازاڕه‌وه كه خاوه‌نی كه‌ڤه‌ر و دیزاینێكی جوانه و هێزێكی زۆری هه‌یه، جگه له‌وه‌یش سیسته‌مێكی ئه‌ندرۆیدی ناوازه‌ی بۆ دانراوه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین به‌رهه‌می LG ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای LG له نوێترین به‌رهه‌مدا یه‌كێك له به‌هێزترین مۆبایلی خسته بازاڕه‌وه به‌ناوی "Q9 ONE" ه‌وه، ئه‌م مۆبایلهیش خاوه‌نی دیزاینێكی زۆر جوان و سیسته‌مێكی زۆر به‌هێزه كه وای كردووه خه‌ڵكی بیكڕن.
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه مۆبایله‌كه خاوه‌نی شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه كه قه‌باره‌كه‌ی 6.10 ئینجه و ڕوونییه‌كه‌یشی FULL HD یه، هه‌روه‌ها كامێراییه‌كی زۆر جوانی بۆ دانراوه كه 16 مێگاپێكسڵه، جگه له‌وه‌یش ڕامی چوار گێگابایته و میمۆری ناوه‌كیشی 128 گێگابایته ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 200 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
ئێڵ جی "LG" كورتكراوه‌ی Life's Good ه كه ساڵی 1958 دامه‌زراوه و یه‌كێكه له كۆمپانیاكانی بواری ته‌كنۆلۆجیا و به دووه‌م كۆمپانیای گه‌وره كۆریای باشوور داده‌نرێت له دوای كۆمپانیای سامسۆنگه‌وه، ده‌زگای سه‌ره‌كی ئه‌م كۆمپانیایه ده‌كه‌وێته پایته‌ختی كۆریای باشوور "سیۆل" و نزیكه‌ی 82 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه له 119 شوێنی جیاواز و مانگانه و ساڵانه به‌رهه‌می ناوازه و سه‌رسووڕهێنه‌ر ده‌خه‌نه بازاڕه‌كانه‌وه.