به‌رپرسانى رووسیا رایان گه‌یاند، سێرگى لاڤرۆڤى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌كه‌یان كاتى نییه بۆئه‌وه‌ى دیدارى ئیسماعیل هه‌نیه‌ى سه‌رۆكى مه‌كته‌بى سیاسى بزووتنه‌وه حه‌ماس بكات
میخایل بۆگدانۆڤى نێرده‌ى سه‌رۆكى رووسیا بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقیا راى گه‌یاند، دیدارى ئیسماعیل هه‌نیه‌ى سه‌رۆكى مه‌كته‌بى سیاسى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماسى فهڵهسینى بۆ كاتێكى نادیار دوا خراوه.
بۆ‌گدانۆڤ له روونكردنه‌وه‌ى زیاتر له‌باره‌ى بابه‌ته‌كه ده‌ڵێ " هۆكاره‌كه ئه‌وه‌یه سێرگى لاڤرۆڤى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا سه‌رقاڵ، بۆیه هیچ كاتێك بۆ هه‌نیه دیار نه‌كراوه".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رپرسه رووسییه‌كه دووپاتى ده‌كاته‌وه رووسیا پاڵپشتى گفتوگۆى نێوان لایه‌نه فه‌ڵه‌ستینیه‌كان ده‌كات، به‌ڵام دیدارى ئیسماعیل هه‌نیه له كارنامه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه نه‌بووه.
ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه رووسیا هه‌وڵ ده‌دات ده‌سه‌ڵاتى خۆى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌هێز بكات و بۆ ئه‌مه‌یش ده‌ست ده‌خاته هه‌موو ئه‌و دۆسیانه‌ى كه له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست هه‌ن، یه‌كێكیش له‌و دۆسیانه مه‌سه‌له‌ى ناكۆكى نێوان لایه‌نه فهڵهستنییهكانه.
بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماسى فه‌ڵه‌ستینى بزووتنه‌وه‌یه‌كى توندڕه‌وى ئیسلامییه، له ساڵى 1987 دامه‌زراوه و ناوه‌كه‌ى له كورتكراوه‌ى"بزووتنه‌وه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئیسلامى وه‌رگیراوه".