له ساڵى 1991 كورد له‌رێى فڕه‌نساوه ده‌نگى به ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى گه‌یشت و له ئه‌نجامدا ئه‌نجوومه‌نه‌كه بڕیارێكى ده‌ركرد و باشوورى كوردستان لێى سوودمه‌ند بوو، دواى تێپه‌ڕبوونى 28 ساڵ دووباره كورد هه‌وڵ ده‌دات جارێكى تر له‌رێى فڕه‌نساوه ده‌نگى به ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى بگات، به‌ڵام ئه‌مجاره كوردانى پارچه‌یه‌كى تر‌ى كوردستانن.
دواى ئه‌وه‌ى له‌ترسى رژێمى پێشووى عێراق، به ملیۆنان هاووڵاتیى كورد له كۆڕه‌وى 31/3/1991 روویان له سنووره‌كانى توركیا و ئێران كرد و ئاواره‌ى ئه‌م دوو وڵاته بوون، له پێنجى نیسانى ساڵى 1991 ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى
بڕیارى 688ى ده‌ركرد، ئه‌م بڕیاره‌یش له به‌رژوه‌ندى باشوورى كوردستان بوو، چونكه به‌ر له هه‌موو شتێك به پێى ئه‌م بڕیاره ناوچه‌ى ئارام بۆ كورد له عێراق دیاركراو، له‌م ناوچه‌یه‌یش په‌رله‌مان و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دروست بوو.
دواى تێپه‌ڕبوونى 28 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌م رووداوه به‌شێك له كورده‌كانى رۆژئاواى كوردستان هه‌وڵ ده‌ده‌ن، ئه‌م سیناریۆیه دووباره بكه‌نه‌وه، په‌نا بۆ فڕه‌نسا ببه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له رێى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشه‌وه هه‌وڵى پاراستنى كورد بدات.
ماڵپه‌ڕى
سكاى نیوزى عه‌ره‌بى ئه‌مڕۆ بابه‌تێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و له ناونیشانه‌كه‌ى هاتووه "دواى زهبرهكهى تره‌مپ كورد په‌نا بۆ فڕه‌نسا ده‌به‌ن و به ئه‌سه‌دیش هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن".
ئه‌و ماڵپه‌ڕه عه‌ره‌بییه ئاماژه بۆ لێدوانێكى ئه‌لدار خه‌لیل كردووه كه یه‌كێكه له به‌رپرسه‌كانى په‌یه‌ده، خه‌لیل گوتوویه‌تى "داوا له وڵاتانى ئه‌وروپا ده‌كه‌م دواى جه‌نگى دژ به داعش پشت له كورد نه‌كه‌ن و به‌شدار بن له‌وه‌ى هێزى نێوده‌وڵه‌تى لهباكورى سووریا بڵاوببێته‌وه بۆ پاراستنى كورد له هه‌ڕه‌شه‌كانى توركیا".
ئه‌م به‌رپرسه‌ى په‌یه‌ده به‌شێوه‌یه‌كى تایبه‌ت بانگه‌وازه‌كه‌ى ئاراسته‌ى فڕه‌نسا ده‌كات و ده‌ڵێ "فڕه‌نسا ده‌توانێ بۆ پاراستنى ئێمه پێشنیارێك به ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى بدات، بۆئه‌وه‌ى بڕیارێك بدات یه‌كسه‌ر دواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له سووریا هێزى نێوده‌وڵه‌تى بڵاو ببێته‌وه".
ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه به‌رپرسانى هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات و په‌یه‌ده، په‌نا بۆ فڕه‌نسا ده‌به‌ن، به تایبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بڕیارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له سووریا راگه‌یاندووه، به‌رپرسانى په‌یه‌ده دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر فڕه‌نسا هاوكاریان نه‌كات ئه‌وا ناچار ده‌بن، له‌گه‌ڵ رژێمى ئه‌سه‌د ده‌ست به دانووستاندن بكه‌ن، سكاى نیوزی عه‌ره‌بیش ئه‌م به‌شه‌ى لێدوانه‌كه‌ى به‌رپرسانى كورد له‌سووریا وه‌ك گووشارێك ناوده‌بات بۆئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه هاوكاریى بكرێن.
یه‌كێك له‌و هۆكاره‌ى په‌نابردن بۆ فڕه‌نسا وه‌ك به‌رپرسه‌كه‌ى په‌یه‌ده باسى كردووه ئه‌وه‌یه فڕه‌نسا ئه‌ندامى هه‌میشه‌یى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تییه، به‌ڵام چه‌ند هۆكارێكى تر هه‌یه به‌رپرسه‌كه‌ى په‌یه‌ده باسى نه‌كردووه، گرنگترینیان ئه‌وه‌یه رۆژئاواى كوردستان ده‌كرێ سوود له ئه‌زموونى باشوورى كوردستان وه‌ربگرێت.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو هه‌وڵه‌ى باشوورى كوردستان و رۆژئاواى كوردستان به‌راوردى یه‌ك بكرێت، یه‌كه‌م جیاوازى ئه‌وه‌یه راسته فڕه‌نسا له‌ساڵى 1991 پاڵپشتى له‌كوردستانى باشوور ده‌كرد و ده‌نگى كوردى به ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش گه‌یاند، به‌ڵام ئه‌و كات، هه‌ر یه‌كه له توركیا و ئێرانیش پاڵپشتى داواكه‌ى فڕه‌نسایان ده‌كرد ئه‌مه‌یش به‌هۆى ئه‌و گوشارانه‌ى كه ئاواره كورده‌كان بۆ سه‌ر سنوورى ئه‌وان دروستیان كردبوو. به‌ڵام له داواكه‌ى ئه‌مجاره توركیا دژى هه‌ر هه‌ڵوێستێكى له‌م جۆره‌ى فڕه‌نسا ده‌وه‌ستێته‌وه، پێشتریش مه‌ولوود چاویشئۆغڵوى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا فڕه‌نساى له‌وه ئاگادار كرده‌وه هه‌وڵى پاراستنى ئه‌و هێزه كوردییانهى سووریا نه‌دات كه ئه‌نكه‌ره به تیرۆریست ناویان ده‌بات.
هۆكارى دووه‌میش ئه‌وه‌یه فڕه‌نسا یه‌كێك له‌و ئه‌ندامانه‌ى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به داعش، كه به توندى دژى بڕیارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له سووریا وه‌ستایه‌وه.
ئه‌و كاته‌ى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بڕیارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له 19ى مانگى كانوونى یه‌كه‌م/ دێسه‌مبه‌رى رابردوو راگه‌یاند، چه‌ند به‌رپرسێكى فڕه‌نسى به توندى دژى بڕیاره‌كه وه‌ستانه‌وه له‌سه‌رووى هه‌مووشیانه‌وه ئیمانۆیل ماكڕۆنى سه‌رۆكى فڕه‌نسا بوو.
ماكرۆن به تره‌مپى گوت "هاوپه‌یمان ده‌بێت جێى متمانه بێت". جیا له ماكرۆن فلۆرانس پارلى وه‌زیرى به‌رگرى فڕه‌نسا وێراى ره‌خنه‌گرتن له بڕیاره‌كه‌ى تره‌مپ، دووپاتى كرده‌وه فڕه‌نسا له پاراستنى كورد به‌رده‌وام ده‌بێت.
رۆژى شه‌مووى رابردوو هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات ناسراو به"هه‌سه‌ده" راى گه‌یاند، له ئۆپراسیۆنه‌كه‌یان توانیویانه داعش لهرووبهرێكى ته‌سك گۆمارۆ بده‌ن كه له 500 كلیۆمه‌تر چوارگۆشه زیاتر نییه. ئه‌م راگه‌یاندنه ئه‌گه‌رچى بۆ هێزه‌كانى هه‌سه‌ده مایه‌ى دڵخۆشییه، به‌وه‌ى له كۆتایى جه‌نگى داعش نزیك ده‌بێته‌وه، له‌لایه‌كى تریش نیگه‌رانى بۆ ئه‌و هێزانه دروست كردووه كه خۆیان به هاوپه‌یمانى ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانى ئه‌وروپا ده‌زانن، چونكه نزیكبوونه‌وه‌ى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و كۆتایی هاتن به جه‌نگى دژ به داعش، چاره‌نووسى ئه‌وان ده‌خاته به‌رده‌م چه‌ندان پرساره‌وه. بۆیه ده‌بێت ئه‌و هێزانه په‌له بكه‌ن و به بژارده‌كانى به‌رده‌میان بچنه‌وه.