راپەرین.. سامانی ماسی بەرەو لە ناوچوون دەچێت

:: PM:09:39:18/02/2019 ‌
بەهۆی گرنگی نەدان بە سامانی ماسی و كەرتی كشتوكاڵی ڕۆژ بە ڕۆژ كاری راوە ماسی لەلایەن ماسی گرانەوە بەرە و كەمبوونەوە و دەچێت.

رەسووڵ حەسەن زیاتر لە 20 ساڵە بژێوی ژیانی لەسەر كاری راوە ماسییە بۆ "وشە" دەڵێت :" زیاتر لە 20 ساڵە كاری راوە ماسی دەكەم و لەو رێگەیەوە بژێوی ژیانی خۆم و خێزانەكم دابین دەكەم و ئەو ماسییانەی كە رۆژانە لە بەنداوی دووكان و دەریاچەی دەربەند راویان دەكەم لە بازار دەیانفرۆشمەوە، بەڵام ئێستە بەهۆی پشتگوێ خستنی كەرتی كشتوكاڵی تا دێت رێژەی ماسی لە دەریاچەی دووكان و دەریاچەی دەربەند كەم دەبێتەوە،  بەو هۆیەشەوە بەشێكی زۆری ئەو كەسانەی بە كاری راوە ماسییەوە سەرقاڵ بوون وازیان لە كارەكەیان هێناوە".

زیاتر گوتی، ئەو جۆرە ماسییەی دەیكەنە ناو دەریاچەكانەوە زیان بە ماسییەكان و هەروەها بە گەرای ماسییەكانیش دەگەیەنێت لەبەرئەوە رێگری لە زۆربوونی ماسییەكان دەكات.

هاوكات بەمەبەستی زیادبوونی رێژەی ماسی لە بەنداوی سەروچاوە لیژنەی كشتوكاڵی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بڕی زیاتر لە 14 هەزار پەنجە ماسییان خستە ئەو بەنداوەوە، سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵیش لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی باس لەوە دەكات كە  ئەو پەنجە مسییانە لە جۆری خۆماڵی "ماسی  كارب"ە و لە دەریاچەی دووكان بەرهەم هاتوون و جگە لە راوی قولابیش هەموو جۆرە راوێكییان لێ قەدەغە دەكرێت.

كاسترۆ مەعرووف ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە "وشە"ی راگەیاند:" لە ماوەی ئەم چەند رۆژەدا زیاتر لە 14 هەزار پەنجەماسی جۆری "كاربمان"  خستووەتە بەنداوی سەروچاوە لە سنووری رانیە بە مەبەستی زیادكردنی داهاتی ماسی، هەروەها  داواشمان لە بەرێوەبەرایەتی شارۆكەی سەروچاوە  كردووە كە ئەركی پارێزگاری كردنیان لە ئەستۆبگرن و  چاودێرێكی باش بن بۆ ئەو ماسیانە".

لەماوەی رابردوودا چەند جارێك پەنجەماسی خراوەتە هەریەك لە دەریاچەكانی دووكان و دەربەندیخان و بەنداوی سەروچاوە لە رانیە و بەنداوی ئاوە سپی لە كفری، وا بریاریشە لە داهاتوودا هەوڵبدرێت پەنجەماسی بخرێتە دەریاچەی دەربەند و چەند شوێنێكی تر.

راپەرین/ شادان بەكر



وشە - سه‌رخێڵ هاشم