سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا نیكۆلاس مادۆرۆ ئاشكرای كرد، كه وڵاته‌كه‌ی زیاتر له 300 تۆن هاوكاری مرۆیی له‌لایه‌ن مۆسكۆوه سبه‌ی چوارشه‌م پێ ده‌كات.
ئه‌و قسانه‌ی
مادۆرۆ له‌میانه‌ی گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ زانایانی وڵاته‌كه‌ی هات و گوتی، هه‌موو ڕۆژ كۆمه‌كی مرۆیی زۆرمان پێ ده‌كات، سبه‌ی چوارشه‌م مۆسكۆ به فڕۆكه‌یه‌ك 300 تۆن كه‌لوپه‌ل و هاوكاری مرۆیی ده‌گه‌یه‌نێته ڤه‌نزوێلا و ڕاسته‌وخۆ له فڕۆكه‌خانه‌ی كاراكاسی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رده‌گیرێن.
له‌لایه‌كی تره‌وه خوان گوایدۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه خۆی وه‌ك سه‌رۆكی كاتی ڤه‌نزوێلا ڕاگه‌یاندووه، دووپاتی كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنی كۆمه‌ك و هاوكاری ئه‌مه‌ریكایه بۆ خه‌ڵكی ڤه‌نزوێلا له ڕێی كۆڵۆمبیا، مادۆرۆیش هۆشداری توندی دایه گوایدۆ له هه‌نگاونان بۆ شكاندنی سنووری ڤه‌نزوێلا و هێنانی كۆمه‌كی وڵاتێكی دوژمن بۆ ناوه‌وه‌ی وڵات.
ماریا زاخارۆڤا گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا گوتی، مۆسكۆ به‌رده‌وام ده‌بێ له پێشكه‌شكردنی هاوكاری بۆ خه‌ڵكی ڤه‌نزوێلا، ئه‌مه‌ریكایشی تۆمه‌تبار كرد، كه كۆمه‌ك و هاوكاری ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌و وڵاته بۆ ده‌ستوه‌ردان و تێكدانی دۆخی زیاتری وڵاته‌كه، بۆیه له‌لایه‌ن حكوومه‌ت و سه‌رۆكی وڵاته‌كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه.
ڤه‌نزوێلا ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو مانگه خۆپێشاندان و گرژی تێیدا به‌رده‌وامه، دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا خۆی به سه‌رۆكی وڵات ڕاگه‌یاند و مادۆرۆی به سه‌رۆكێكی ناشه‌رعی ناوبرد، به‌وهۆیه‌وه لایه‌نگرانی هه‌ردوولا به‌رده‌وام خۆپێشاندان دژی یه‌كتر ده‌كه‌ن و تا ئێسته‌یش هیچ لایه‌كیان نه‌یانتوانیوه به‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تر زاڵ بن.