جامی یەكەتیی ئینگلیزی.. مانچستەر یونایتد چێڵسی كردە دەرەوە

:: AM:08:51:19/02/2019 ‌

یانەی مانچستەر یونایتد لە قۆناغی 16ی جامی یەكەتیی ئینگلیزی سەركەوتنێكی گەورەی بەدەستهێنا و یانەی چێڵسی لە ركابەرییەكان كردە دەرەوە.

درەنگانی شەوی رابردوو یانەی چێڵسی لە قۆناغی 16ی جامی یەكەتیی ئینگلیزی لەنێو یاریگەی ستامفۆڕد بریچ مێوانداریی یانەی مانچستەر یونایتدی ركابەری كرد و یارییەكەشی بە 2 گۆڵی بێ وەڵام پێ دۆڕاند.

هەردوو گۆڵەكەی یانەی مانچستەر یونایتد لە گێمی یەكەمی یارییەكەدا تۆمار كران لەلایەن یاریزانان ئەندرێر هێرێرا لە خولەكی 31 و پۆڵ پۆگبا لە خولەكی 45.

یانەی مانچستەر یونایتد پێشتر لە قۆناغی 32ی جامی یەكەتیی ئینگلیزیدا لە یانەی ئارسناڵی بردبووەوە بە ئەنجامی 1-3 گۆڵ، یانەی چێڵسیش بە 3 گۆڵ لە یانەی شیفڵد وینزدای بردبووەوە.
 




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م