باڵوێزی ئیتاڵیا له عێراق ئاشكرای كرد، كه وڵاته‌كه‌ی كۆنگره‌یه‌كی فره‌وان بۆ وه‌به‌رهێنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق له رۆمای پایته‌خت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ باڵوێزخانه‌ی عێراق له ڕۆما و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی عێراق ساز ده‌كات.
برۆنۆ باسكوینۆ باڵوێزی
ئیتاڵیا له عێراق له چوارچێوه‌ی گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ پارێزگاری زیقار یه‌حیا ناسری گوتی، باڵوێزخانه‌ی ئیتاڵیا بانگێشتنامه‌ی ئاراسته‌ی پارێزگای زیقار كردووه، تا به‌شداری ئه‌و كۆنگره‌یه بكه‌ن، كه له داهاتوویه‌كی نزیك له رۆما بۆ وه‌به‌رهێنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق ده‌به‌سترێ، تا له‌و ڕێیه‌وه هانی كۆمپانیاكانی ئیتاڵیا بدرێ، بۆ ئه‌وه‌ی بێنه عێراق و وه‌به‌رهێنان له كه‌رته جیاوازه‌كان بكه‌ن.
زیاتر گوتی، ئیتاڵیا هانی كۆمپانیاكانی ده‌دا كه وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی نه‌وت و خزمه‌تگوزاری و ژێرخانی ئابووری و بواره‌كانی تریش ئه‌نجام بده‌ن.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی باڵوێزی ئیتاڵیا له عێراق ڕوونی كرده‌وه، كه ده‌مانه‌وێ پارێزگای زیقار وه‌ك یه‌كێك له پارێزگاكانی عێراق به‌شداری له كۆنگره‌كه بكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به هه‌ماهه‌نگی ته‌واوه‌وه ده‌رفه‌تی پرۆژه و وه‌به‌رهێنان بۆ كۆمپانیاكان و پرۆژه پێویسته‌كانی پارێزگاكان بڕه‌خسێنین، تا به كوالێتییه‌كی زۆرباش جێبه‌جێ بكرێن.