میدیاكان بڵاویان كرده‌وه، كه جێگری وه‌زیری دادی ئه‌مه‌ریكا له ناوه‌ڕاستی مانگی ئادار / مارس ده‌ست له‌كار ده‌كێشێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێكی نوێ بۆ پۆستی وه‌زیری دادی وڵاته‌كه داده‌نرێت.
رۆد رۆزنشتاین جێگری وه‌زیری دادی ئه‌مه‌ریكا به‌رپرسی دانانی رۆبه‌رت مۆله‌ری لێكۆڵه‌ر بوو بۆ لێكۆڵینه‌وه له ده‌ستوه‌ردانی ڕووسیا له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا، هاوكات پۆلیسی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدرالی "ئێف بی ئای" تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن به‌وه‌ی هه‌وڵیداوه كوده‌تایه‌كی سپی به‌سه‌ر تره‌مپه‌وه بكات و به‌رپرسانی حكوومه‌تی وڵات بگه‌یه‌نێته سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ی كه ده‌بێ متمانه له تره‌مپ وه‌ربگیرێته‌وه.
رۆزنشتاین دوای ئه‌وه‌ی بڕیاردرا كه ویلیا‌م بار وه‌ك وه‌زیری نوێی داد ده‌ستبه‌كار بێ، دووپاتی كرده‌وه كه له ناوه‌ڕاستی مانگی ئادار ده‌ست له كار ده‌كێشێته‌وه، ئه‌و بڕیاره‌ی جێگری وه‌زیری دادی ئه‌مه‌ریكا له كاتێكدایه كه له دوێنێوه مانشێتی سه‌رجه‌م ڕۆژنامه‌كانی داگیركردووه، دوای ئه‌وه‌ی بڵاوبویه‌وه كه هه‌وڵی لادانی دۆناڵد تره‌مپی له كاره‌كه‌ی داوه.
هاوكات زانیارییه‌كان دووپات له‌وه‌یش ده‌كه‌نه‌وه، كه رۆد رۆزنشتاین پێشنیازی كردووه، كه ئامێری بیستن و گوێگرتن له‌سه‌ر پێوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی دابنرێ و ویستوویه‌تی ده‌ستووریش بۆ لادانی تره‌مپ هه‌موار بكرێته‌وه.