ده‌سته‌ی كڕین و فرۆشتنی زه‌وی و شوێنی نیشته‌جێبوون له توركیا له ئامارێكدا ئاشكرای كرد، كه عێراقییه‌كان ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌میان گرتووه، له هه‌ڵمه‌تی ئه‌و هاووڵاتییه بیانیانه‌ی كه ڕوو له توركیا ده‌كه‌ن و خانوو و شوقه و شوێنی نیشته‌جێبوون ده‌كڕن و وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی خانوو و زه‌وی له توركیا ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی ئاماره‌كانی ده‌سته‌ی كڕین و فرۆشتنی شوێنی نیشته‌جێبوون و زه‌وی له
توركیا، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێسته به به‌راورد به ساڵی 2018 له هه‌مان كات، ڕێژه‌ی كڕینی خانوو و شوقه و شوێنی نیشته‌جێبوون و زه‌وی له توركیا به بڕی 82% زیادی كردووه.
له ئاماره‌كه هاتووه، عێراقییه‌كان ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌میان گرتووه و زۆرترینی ئه‌وانه‌ی خانوو و شوقه و زه‌وی له توركیا ده‌كڕن، هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقین.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی ئه‌و ده‌سته‌یه هاتووه، كه ته‌نیا له مانگی كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری ئه‌مساڵ سێ هه‌زار و168 مامه‌ڵه‌ی كڕین و فرۆشتن به زه‌وی و شوێنی نیشته‌جێبوون تۆمار كراوه و زۆرترینیش له ئیسته‌نبۆل بووه، دواتر ئه‌نتالیا و ئه‌نكه‌ره دێن.
له‌باره‌ی ئه‌و هاووڵاتییه بیانیانه‌ی خانوو و شوقه‌یان له توركیا كڕیوه، له ئاماره‌كه هاتووه، كه 605 عێراقی و 305 ئێرانی و 195 ڕووس و 191 ئه‌فغان و 151 ئوردنی، له توركیا مامه‌ڵه‌ی كڕینی شوێنی نیشته‌جێبوونیان كردووه و گرێبه‌ستیان واژووكردووه.