ئه‌و پیاوه‌ی له جه‌نگی دووه‌می جیهانییدا وێنه‌یه‌كی له كاتی ماچكردنی خۆشه‌ویسته‌كه‌یدا گیرابوو، له ته‌مه‌نی 95 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
مه‌ڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كردووه‌ته‌وه، جۆرج میندۆنسا یه‌كێك له سه‌ربازه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له جه‌نگی دووه‌می جیهانیی بوو، له كاتی كۆتایی هاتنی جه‌نگه‌كه له گۆڕه‌پانی تایمز سكوێر له نیویۆرك، په‌رستارێك پێشوازیی لێی كرد و ماچی یه‌كترییان كرد. له‌م كاته‌دا وێنه‌یه‌كیان گیرا و ئه‌م وێنه‌یه‌یان بوو به به‌ناوبانگترین وێنه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه.
جۆرج ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 17ی شوبات له ته‌مه‌نی 95 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد. پێشتریش گریتا فریدمان ئه‌و په‌رستاره‌ی له‌گه‌ڵی بوو، له ته‌مه‌نی 92 ساڵیدا ساڵی 2016 كۆچی دوایی كردبوو.
وێنه‌كه له 14ی ئابی ساڵی 1945 گیرابوو، ئه‌و كاته ئه‌مه‌ریكییه‌كان به بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌وه گه‌ڕابوونه‌وه وڵاته‌كه‌یان و ئاهه‌نگیان ده‌گێڕا، له‌و كاته‌ش جۆرج ئه‌و په‌رستاره‌ی بینیوه و ماچی كردووه.
پێشتر جۆرج به میدیاكانی گوتبوو: من هه‌رگیز ئه‌و په‌رستاره‌م نه‌ناسیوه، به‌ڵام كه به‌و جلانه‌وه بینیم، ئه‌و په‌رستارانه‌م بیر كه‌وته‌وه كه له‌ناو كه‌شتییه‌كه‌دا برینداره‌كانی جه‌نگیان ڕزگار كردووه. هه‌ر بۆیه خۆنه‌ویستانه باوه‌شم پێدا كرد و ماچم كرد.