خولی پاڵەوانانی ئەوروپا.. ئەمڕۆ بەرشەلۆنە رووبەڕووی لیۆن دەبێتەوە

:: AM:09:56:19/02/2019 ‌

ئەمڕۆ سێشەم یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە یاریی چوونی قۆناغی 16ی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا دەبێتە مێوانی یانەی لیۆنی فڕەنسی.

یارییەكە سەعات 11ی شەو بە كاتی كوردستان لەنێو یاریگەی پاڕك ئۆڵەمپیك لیۆن بەڕێوەدەچێت.

وەك رۆژنامەكانی ئیسپانیا بڵاویان كردۆتەوە پێشبینی دەكرێ ئێرنێستۆ ڤالڤێردی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە بە پێكهاتەی تەواوی ئەستێرەكانی یاری بكات بەمشێوەی خوارەوە:-

گۆڵپارێز: تیر شتیگن

بەرگری: ئەلبا، لینگلێت، پیكێ و سێمێدۆ

ناوەڕاست: ڤیدال، بۆسكێتس و راكیتچ

هێرشبەر: سوارێز و میسی و دێمبێلێ.

هەروەها پێشبینیش دەكرێ برۆنۆ گینیسیۆی راهێنەری یانەی لیۆن بەم پێكهاتەیەی خوارەوە یاری بكات:-

گۆڵپارێز: لۆپێز

بەرگری: مێندی، دینایەر، مارسێلۆ و دۆبۆیس

ناوەڕاست: ندۆمبێلێ و توسارت

هێرشبەر: دیبای، حوسام عەوار، تراوری و مووسیا دێمبێلێ.





وشە - ئامانج ئه‌كره‌م