زیاتر له 10 هه‌زار ئۆتۆمبێل سیسته‌می گازیان بۆ زیاد كراوه
زیادكردنی سیستمی گاز (غاز) بۆ ئۆتۆمبێل له بری به‌نزین له سلێمانی زیادی كردووه، گرنگترین هۆكاریش بۆ هه‌رزانبوونی گاز له به‌رانبه‌ر به‌نزین ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ساڵانی رابردوو دانانی سیستمی گاز بۆ ئۆتۆمبێل زۆر به‌كه‌می ئه‌نجام ده‌درا، به‌ڵام ماوه‌ی چوار ساڵه دانانی ئه‌و سیسته‌مه زیادی كردووه و به‌دیاریكراویش له ساڵی رابردووه‌وه په‌ره‌ی سه‌ندووه، ئه‌و شۆفێرانه‌ی كه سیستمه‌كه‌یان داناوه، له كاره‌كه‌یان رازین.
مه‌سعوود محه‌مه‌د وه‌ستای دانانی سیستمی گاز له جاف ئۆتۆ گاز له سلێمانی, به"وشه"ی راگه‌یاند، له ساڵی رابردووه‌وه وه‌ك بریكاری كۆمپانیایه‌كی توركی به‌ناوی جان گاز، ده‌ستیان به دانان و زیادكردنی سیسته‌می گاز بۆ ئۆتۆمبێل كردووه، ئه‌و كۆمپانیا نوێیه سوودی له هه‌ڵه‌ی سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی تر وه‌رگرتووه، به‌بێ كه‌موكورتی سیستمه‌كه كاری پێ ده‌كرێت و گه‌ره‌نتی یه‌ك ساڵی له‌گه‌ڵدایه.
دوو جۆر سیسته‌می گاز هه‌یه كه بریتین له ئێرانی و توركی، هه‌رچی سیسته‌مه ئێرانییهكهیه كه‌موكورتی زۆری هه‌یه و شۆفێر زۆر به‌كه‌میی خۆی لێ ده‌دات، هیچ گره‌نتی نییه و زوو زوو له كار ده‌وه‌ستێت و ئۆتۆمبێل ده‌له‌رزێنێت، به‌ڵام جۆری توركییه‌كه باشتره و كاره‌كان به گره‌نتی ده‌كه‌ن، له هه‌ر حاڵه‌تێكدا كێشه‌ی هه‌بوو، به‌بێ وه‌رگرتنی پاره بۆ شۆفێری چاك ده‌كه‌نه‌وه.
زیادكردنی سیستمی گاز بۆ ئۆتۆمبێلی جۆری كابلێتهر و به‌خاخ جیاوازه و له ڕووی كات و پارهیشهوه جیاوازه، ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێلێك به‌خاخ بێت، زیاتر له پێنج سه‌عاتی پێ ده‌چێت تا سیستمه‌كه‌ی بۆ داده‌نرێت و پاره‌كه‌یشی زیاتری تێده‌چێت، به‌ڵام ئۆتۆمبێلی كابلێتهر كاتی دانانی كه‌متر و پاره‌كه‌شی كه‌متره.
وه‌ك وه‌ستاكه ئاماژه‌ی پێ كرد، زیادكردنی سیسته‌می گاز پێویستی به 452 دۆلار هه‌یه، به‌ڵام به‌پێی تانكی گازه‌كه له 30 لیتره‌وه هه‌یه بۆ 90 لیتر و پاره‌كه‌یشی گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا دێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و سیسته‌مه سوودێكی زۆری بۆ شۆفێر هه‌یه و پاره‌یه‌كی زۆری بۆ ده‌گێڕێته‌وه، چونكه نرخی گاز به‌راورد به به‌نزین هه‌رزانتره.
ئه‌گه‌ر شۆفێرێك تانكییه‌كی 60 لیتری به‌نزین تێبكات، پێویستی به 40 هه‌زار دینار ده‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر جۆره باشه‌كانی تری تێبكات زیاتر له‌و پاره‌یه‌ی تێده‌چێت، به‌ڵام هه‌مان لیتر بۆ گازه‌كه پێویستی به 17 بۆ 19 هه‌زار دیناره، به 60 لیتر گازه‌وه ده‌توانێ 450 كیلۆمه‌تر بڕوات.
زیادكردنی سیسته‌می گاز به‌گوته‌ی ئه‌و وه‌ستایه به دوو جۆر ده‌كرێت، جۆرێكیان سیسته‌می به‌نزینه‌كه ده‌مێنێته‌وه و هه‌موو به‌یانییه‌ك له كاتی داگیرساندنی ئۆتۆمبێل تا كاتی گهرمكردنهكهی، به به‌نزینه‌كه كار ده‌كات. دوای ئه‌وه‌ی گه‌رم بوو خۆی ئۆتۆماتیكی ده‌چێته سیسته‌می گاز، هه‌روه‌ها له هه‌موو داگیرساندنێكدا به سیسته‌می به‌نزین كار ده‌كات تا گه‌رمبوونی ئاسایی، ئه‌مه له به‌رژه‌وه‌ندی شۆفێره، چونكه پستۆنه‌كان وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سیسته‌می گاز هه‌ر خۆی بێت و به‌نزینی له‌گه‌ڵ نه‌بێت، پستۆنه‌كان وشك ده‌بنه‌وه و خراپ ده‌بن.
جگه‌له‌مه، سیسته‌می گاز هیچ مه‌ترسییه‌كی گڕگرتنی نییه، چونكه له حاڵه‌تێكی له‌و شێوه‌یه‌دا دوو لاستیك به‌شێوه‌ی واشێر یه‌كسه‌ر كونی گازه‌كه ده‌گرن، رێ به‌هاتنه ده‌ره‌وه‌ی ده‌گرن تا رووداوی نه‌خوازراو روو نه‌دات.
به‌پێی ئامارێك كه له‌لایه‌ن وه‌رشه‌ی جاف ئۆتۆ گاز دراوه به"وشه"، له سلێمانی زیاتر له 10 هه‌زار ئۆتۆمبێل سیسته‌می گازیان بۆ زیاد كراوه، مانگانه‌یش به سه‌دان ئۆتۆمبێل ئه‌و سیستمه ده‌به‌ستن.
شێخ برایم یه‌كێك له‌و شۆفێرانه‌یه كه سیسته‌می گازی بۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی زیاد كردووه و ده‌ڵێت، سیسته‌مه‌كه زۆر باشه و هیچ كێشه‌ی تێدا نییه، به تایبه‌ت بۆ شۆفێری تاكسی باشترین سوودی هه‌یه.
ئه‌و به"وشه" ده‌ڵێت، زیاتر له مانگێكه ئه‌و سیسته‌مه‌ی داناوه، پاره‌یه‌كی زۆر باشی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر پێشتر رۆژانه به بڕی 10 هه‌زار دینار به‌نزینی كردبێته ئۆتۆمبێله‌كه‌ی، مانگانه 300 هه‌زاری داوه به به‌نزین، به‌ڵام ئێسته به‌و سیسته‌مه نوێیه مانگانه 100 هه‌زار كه‌متر به وزه ده‌دات.
شوفێرێكی تاكسی كه پێشتر مانگانه 300 هه‌زاری به به‌نزین ده‌دا، ئێسته 100 هه‌زار دینار به گاز ده‌دات.
وشه/ سلێمانی. هۆشیار عه‌لی