رووسه‌كان له نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان په‌شیمان بوونه‌ته‌وه
به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌وه زیانێكی زۆری به‌ركه‌وت، به‌ڵام تا ئێسته نۆژه‌ن نه‌كراوه‌ته‌وه، بۆیه له ترسی داڕمانی، رێگری له‌وه ده‌كرێ تا ئاستی تواناكه‌ی ئاوی تێدا گل بدرێته‌وه. ئه‌مساڵ كه پڕ بارانه، به ناچاری ئاوێكی زۆری لێ به‌رده‌درێته‌وه كه جگه له به‌فیڕۆچوونی، زیانی به زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانیش گه‌یاندووه.
حه‌سه‌ن محه‌مه‌د یه‌كێك له جووتیارانی شاره‌زوور، بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، گل نه‌دانه‌وه‌ی ئاو بووه‌ته هۆی كۆبوونه‌وه‌ی ئاوی زیاتر له ده‌وروپشتی زه‌وییه‌كانیان، به‌تایبه‌ت پاش ئه‌و شه‌پۆله زۆره‌ی باران كه ناوچه‌كه و ته‌واوی كوردستانی گرته‌وه، به‌مه‌ش له دیوی ده‌ربه‌ندیخان- شاره‌زوور، زیاتر له 12 دۆنم زه‌ویی ده‌غڵودان زیانی پێ گه‌یشتووه.
له به‌رانبه‌ردا ره‌حمان خانی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی شارۆكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان، به"وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌و زه‌ویوزاره‌ی له سنووری شارۆكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان له دیوی شاره‌زووردا هه‌ندێك جووتیار كاری كشتوكاڵی تێدا ده‌كه‌ن، موڵكی ده‌ریاچه‌كه‌یه نه‌ك جووتیار، بۆیه له كاتی زۆربوونی ئاو یان پڕبوونی به‌نداوه‌كه، به‌شێكی به‌رچاو له زه‌ویی سنووری ده‌ریاچه‌كه ئاو دایده‌پۆشێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، جووتیاران پێشتر قه‌ره‌بوو كراونه‌ته‌وه و زه‌ویی سنووره‌كه بووه به هی ده‌ریاچه‌كه، به‌ڵام جووتیار كه ده‌یانه‌وێ كاری كشتوكاڵی بكه‌ن، كارێك ده‌كه‌ن كه كۆتاكه‌یان له‌به‌رچاو نییه.
خانی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، "ئێمه رێنوێنیی كارپێكردنمان هه‌یه له‌گه‌ڵ رێڕه‌وی ئاو، بۆیه به جۆرێك ئاو گل ده‌ده‌ینه‌وه یان كۆ ده‌كه‌ینه‌وه، مه‌ترسی دروست نه‌كات بۆ سه‌ر به‌نداوه‌كه."
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان باسی له‌وه‌ش كرد، به‌ر له دوو مانگ، كۆمپانیایه‌كی رووسی رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراقی كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان نۆژه‌ن بكاته‌وه، به‌ڵام كۆمپانیاكه له رێككه‌وتنه‌كه په‌شیمان بووه‌ته‌وه و هۆكاره‌كه‌شی ئاشكرا نییه.
كۆمپانیاكه سێ جار سه‌ردانی به‌نداوه‌كه‌یان كردووه و له‌گه‌ڵ وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی حكوومه‌تی ناوه‌ندی چه‌ند جارێك كۆبوونه‌وه، به‌ڵام هۆی كشانه‌وه‌یان لای خۆیانه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه حكوومه‌تی عێراق سه‌رقاڵی گه‌ڕانه بۆ دۆزینه‌وه‌ی كۆمپانیای پسپۆڕ، چونكه دواكه‌وتنی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌نداوه‌كه، كار ده‌كاته سه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌توانن به‌گوێره‌ی پێویست ئاو كۆ بكه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی مه‌ترسی بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی خوار به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان، چونكه له وه‌رزه‌كانی هاوین و پایزدا ئاویان كه‌م ده‌بێته‌وه، یان پێویستییه‌كانیان دابین ناكرێت.
كاسترۆ مه‌عرووف سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، له‌باره‌ی گرفتی جووتیاران له‌كاتی كۆكردنه‌وه‌ی ئاو، بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌ی ئاو، زه‌ویی جووتیارانی نزیك به‌نداوه‌كه له دیوی پشته‌وه‌ی ده‌ریاچه‌كه، ژێر ئاو ده‌كه‌ون.
ئه‌و گوتی، ئه‌و زه‌وییانه‌ی نزیكن له ده‌ریاچه‌كانه‌وه و كشوكاڵكردن تێیاندا ساڵ بۆ ساڵ جیاوازه. ئه‌و ساڵانه‌ی كه رێژه‌ی باران زیاد ده‌بێ، ئاوی به‌نداوه‌كان زۆر ده‌بن و ده‌بێ ئاو به‌ربدرێته‌وه و به‌مه‌ش زه‌وییه‌كان ژێر ئاو ده‌كه‌ون.
ئازاد ئه‌حمه‌د شاره‌زای بواری ژینگه و زه‌وی، بۆ "وشه" روونی كرده‌وه، به‌نداو یان هه‌ر جێیه‌كی هاوشێوه‌ی به‌نداو كه ئاوی تێدا كۆ بكرێته‌وه، له‌كاتی بوومه‌له‌رزه مه‌ترسی رووخانیان لێ ده‌كرێ، له‌و كاته‌دا له‌وانه‌یه كاره‌ساتی گه‌وره دروست بكه‌ن.
به‌گوته‌ی ئه‌و شاره‌زایه، تا پێش په‌نجاكانی سه‌ده‌ی پێشوو كه به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان دروست نه‌كرابوو، ناوچه‌كانی پارێزگای دیاله بیابان بوون، به‌ڵام ئاوی ئه‌و به‌نداوه بووه هۆی ژیانه‌وه‌ی زه‌وییه‌كانی پارێزگای دیاله، بۆیه ده‌بوو حكوومه‌تی ناوه‌ند زۆر زیاتر خه‌می ئه‌وه‌ی هه‌بووایه په‌له بكات له چاره‌سه‌ركردنی گرفتی به‌نداوه‌كه.
"جگه له‌مه په‌له‌نه‌كردن له چاره‌سه‌ری درزی به‌نداوه‌كه، به‌رده‌وام مه‌ترسییه و پێویسته ئاوڕی رژدی لێ بدرێته‌وه" ئازاد وای گوت.
*
حكوومه‌تی عێراق سه‌رقاڵی گه‌ڕانه بۆ دۆزینه‌وه‌ی كۆمپانیای پسپۆڕ