"وشه" ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات
به‌مه‌به‌ستی باشتر به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كان له مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ، له‌لایه‌ن ئه‌ندازیارێكی پێنجوێنییه‌وه بۆ یه‌كه‌م جار ماسته‌رپلانێك له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ، به‌شێوازێكی زانستی ئاماده كرا و ئێسته‌ش كار بۆ جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ده‌كرێت.
هه‌رێم سه‌ردار داڕێژه‌ری ماسته‌رپلانه‌كه، به"وشه"ی راگه‌یاند، رۆژانه له‌م مه‌رزه‌وه كاروباری بازرگانی و گه‌شتیاری له نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران ئه‌نجام ده‌درێت، بۆیه زۆر گرنگه به‌پێی ماسته‌رپلانێكی نوێ به‌ڕێوه ببرێت، له‌به‌رئه‌وه به پێویستی زانیوه بۆ به‌رچاوڕوونی پڕۆژه‌كانی داهاتوو ماسته‌رپلانێك له شێوه‌ی راپۆرتێكی ورد و گشتگیردا ئاماده بكات.
ئه‌و ده‌ڵێت "هه‌رچه‌نده ماسته‌رپلانی باشماخ له بنه‌مادا بوونی هه‌یه، به‌ڵام دوای ماندووبوونێكی زۆر ماسته‌رپلانێكم بۆی ئاماده كردووه."
هه‌رێم كه هاوكات نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخه بۆ كاروباری ئه‌ندازیاری، له‌باره‌ی گرنگی ماسته‌رپلانه نوێیه‌كه، ئاشكرای كرد كه دوای ئاماده‌كردنی ماسته‌رپلانه‌كه، به‌شێوه‌ی راپۆرت داتا و زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ وه‌رگیراوه و به‌شێوه‌ی كرده‌نی كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت و ئێسته‌یش كار بۆ جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه ده‌كرێت.
به‌گوته‌ی ئه‌و ئه‌ندازیاره، نه‌بوونی ماسته‌رپلانێكی گونجاو، وای كردووه پێشتر وه‌ك پێویست نه‌توانراوه به‌رچاوڕوونی بۆ جێبه‌جێكردن و ته‌واوكردنی كار و پڕۆژه‌كانی مه‌رزه‌كه بكرێت، بۆیه كاره‌كان به هه‌ڕه‌مه‌كی كراون، به‌ڵام دوای ئاماده‌كردنی ماسته‌رپلانه‌كه به‌شێوه‌ی راپۆرت، به‌رچاوڕوونی هه‌یه و ده‌زانرێ چی بۆ مه‌رزه‌كه بكرێت. جگه‌له‌مه له‌رووی پلانه‌وه ده‌روازه‌كان پێناسه‌ی شار و وڵاتن و ناكرێ بێ به‌رنامه و پلان كاریان له‌سه‌ر بكرێت.
به‌پێی ناوه‌ڕۆكی ماسته‌رپلانه‌كه‌ی مه‌رزی باشماخ، كۆی گشتی رووبه‌ڕی ئه‌و زه‌وییانه‌ی تۆمارن به‌ناوی وه‌زاره‌تی دارایی، بریتییه له 713 دۆنم كه به‌م شێوه‌یه‌یه: 32%ی ده‌كه‌وێته ناو سنووری باشماخه‌وه و بریتییه له 228 دۆنم و ئه‌مه‌ش ده‌كرێ به‌دوو به‌شه‌وه، 58%ی ده‌كه‌وێته ناو ماسته‌رپلانه‌وه كه 132 دۆنم ده‌كات، 42%یشی له ده‌ره‌وه‌ی ماسته‌رپلانه و 96 دۆنم زه‌وی ده‌كات. هه‌روه‌ها كۆی گشتی زه‌ویی ناو ماسته‌رپلان دابه‌ش ده‌بێت و رێژه‌ی 68%ی ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی سنووری باشماخه‌وه و بریتییه له 485 دۆنم.
كۆی گشتی رووبه‌ری رێگه‌وبان 70 هه‌زار مه‌تری چوارگۆشه‌یه 89%ی ته‌واو كراوه و ده‌كاته 62 هه‌زار مه‌تری چوارگۆشه و هه‌شت هه‌زار مه‌تریشی ته‌واو نه‌كراوه.
جگه له‌وه، كۆی گشتیی رووبه‌ری باڵه‌خانه‌ی حكوومی 77 هه‌زار و 500 مه‌ترن و كۆی گشتیی باڵه‌خانه‌كان 20ن كه 70%یان ته‌واو كراون، كۆی گشتی رووبه‌ری ئه‌و زه‌وییانه‌ی ده‌كه‌ونه سنووری باشماخ و ده‌ره‌وه‌ی ماسته‌رپلان، بریتییه له 96 دۆنم.
هه‌رێم سه‌ردار گوتی، "به‌پێی ئه‌م ماسته‌رپلانه نوێیه، كۆی گشتیی رووبه‌ری وه‌به‌رهێنان له ماسته‌رپلانی باشماخدا، بریتییه له 20 هه‌زار و 500 مه‌تری چوارگۆشه، 56%ی زه‌وی به‌كارهاتووه و ده‌كاته 11 هه‌زار 500 مه‌تر و نۆ هه‌زار مه‌تری به‌كار نه‌هاتووه.
یه‌كێك له خاڵه‌كانی تری ناو ماسته‌رپلانی نوێی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ، بریتییه له رووبه‌ری سه‌وزایی و تێیدا ئاماژه به‌وه كراوه، كۆی گشتیی رووبه‌ری سه‌وزایی له ماسته‌رپلانی باشماخ، هه‌شت دۆنمه كه ته‌نیا 7%ی ته‌واو كراوه.
به‌شێكی تری ماسته‌پلانه‌كه بۆ خستنه‌ڕووی رووبه‌ری زه‌ویی به‌تاڵه له سنووری مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ. كۆی گشتیی رووبه‌ری زه‌ویی به‌تاڵ به‌پێی ماسته‌رپلانه‌كه، بریتییه له 36 هه‌زار و 250 مه‌تری چوارگۆشه كه 30%ی زێده‌ڕۆیه.
كۆی كۆی گشتیی ئه‌و زه‌وییانه‌ی له ساڵی 2018 به‌شێوه‌ی موساته‌حه دراون به‌كرێ، بریتین له‌مانه:-
١- گه‌راجی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر كه كاره‌كانی ته‌واو نه‌بووه.
٢- گه‌راجی تاكسی مۆدێرن كاره‌كانی ته‌واو نه‌بووه.
٣. دانانی سێ قه‌پان كاره‌كانی ته‌واو بووه.
٤- دروستكردنی باڵه‌خانه بۆ كۆمپانیای ره‌زگه كاره‌كانی نه‌چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردن.
كۆی گشتیی ئه‌و پڕۆژانه‌ی به‌شێوازی به‌ڵێنده‌رایه‌تی جێبه‌جێ ده‌كرێن له مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ و ته‌واو نه‌كراون، بریتین له‌مانه.
١-. دروستكردنی باڵه‌خانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌روازه‌ی باشماخ كه ئێسته كاری تێدا ده‌كرێت له‌لایه‌ن كۆمپانیای جێبه‌جێكار نۆرپ پاوه‌ر.
٢-. دروستكردنی نۆ پڕۆژه‌ی جۆراوجۆر، به‌ته‌واو نه‌كراوی ماونه‌ته‌وه.
٣- دروستكردنی باڵه‌خانه‌یه‌كی تر له‌لایه‌ن كۆمپانیای جێبه‌جێكاری زه‌ریا به‌هه‌مانشێوه به‌هۆی ته‌نگژه‌ی دارایی.
٤- دروستكردنی باڵه‌خانه‌ی كوالێتی كۆنترۆڵ.
٥- دروستكردنی باڵه‌خانه‌ی بنكه‌ی پۆلیس .
خاوه‌نی راپۆرتی ماسته‌رپلانی نوێی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ، پێی وایه كه زۆربه‌ی ئه‌و پڕۆژانه‌ی به ته‌واو نه‌كراوی ماونه‌ته‌وه و ئێسته زیانیان به‌ركه‌وتووه، ئه‌گه‌ر ئاوڕیان لێ نه‌درێته‌وه، ئه‌وا ئه‌و بودجه‌یه‌ی كه تێیدا خه‌رج كراوه به‌هه‌ده‌ر ده‌ڕوات و سوودی لێ نابینرێت.
به‌پێی ئه‌و ماسته‌رپلانه، بڕی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی سنووره‌ی مه‌رزه‌كه به ملیۆنان دۆلار خه‌مڵێنراوه.
مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ، نزیكه‌ی شه‌ش كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌ری شارۆكه‌ی پێنجوێنی سه‌ر به‌پارێزگای سلێمانی دووره، له ساڵی 2007وه بووه‌ته نێوده‌وڵه‌تی.
پێنجوێن هه‌رێمی كوردستان به شاری مه‌ریوانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌به‌ستێته‌وه.
له مه‌رزه‌كه كۆی گشتیی رووبه‌ری ئه‌و زه‌وییانه‌ی تۆمارن به‌ناوی وه‌زاره‌تی دارایی، بریتییه له 713 دۆنم.
وشه/ رێبین پێنجوێنی