بەهۆی كاری نەشیاو 20 ژن لە سلێمانی گیران

:: AM:10:55:19/02/2019 ‌
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای دەكات كە هێزەكانیان لە بەرواری 30ی‌ كانوونی‌ دووەمی‌ 2019 تا پێنجی‌ شوباتی‌ 2019 هەڵمەتێكیان دەست پێ كرد بەمەبەستی گرتنی ئەو ئافرەتانەی كە لە ناوچەی پیشەسازی و ترافیك لایتی دووڕیانەكە بەبیانوی سواڵكردن رادەوەستن و كاری نەشیاو دەكەن و بوونەتە مایەی بێزاری هاووڵاتیان.

ئەمڕۆ سێشەم 19ـی شوبات، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاوی كردۆتەوە، هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی لەبەرواری ۳۰-۱-۲۰۱۹ تا ٥-۲-۲۰۱۹ هەڵمەتێكیان دەست پێ كرد بەمەبەستی گرتنی ئەو ژنانەی كە لەناوچەی پیشەسازی سلێمانی و ترافیك لایتی دوو ڕیانەكەی سەرچنار بەبیانووی سواڵكردن و دەرۆزەكردن ڕادەوەستن و كاری نەشیاو دەكەن و بونەتە مایەی بێزاری هاووڵاتیان.

پۆلیس ئاشكرای كردووە، هێزەكانی پۆلیس(۲۰) تۆمەتباریان گرت كەسەرجەمیان ژنن، لەئێستەدا بەفەرمانی بەڕێز دادوەر و بەپێی مادەی ۳۹۰ لەیاسای سزادانی عێراقی بەندن.

ئاماژە دراوە، هەڵمەتە بەردەوام دەبێ لەسەرجەم شوێن و شەقامەكانی ناوشاری سلێمانی بەتایبەت ترافیك لایتەكان، بەمەبەستی بنەبڕكردنی ئەو دیاردەیە.



وشە - رامیار جەواد