به‌هۆی ئه‌وه‌ی یاركه‌رانی یاری په‌بجی هێنده زۆر بوون و كات و ساتی یاریكردنیان بۆ خۆیان ته‌رخان نه‌كردووه، قایمقامییه‌تی زاخۆ سنوورێك بۆ ئه‌و یارییه بۆ فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه حكوومییه‌كان داده‌نێت.
بەپێی نوسراوی ژمارە 233 کە چەند ڕۆژی ڕابردوو دەرچووه‌ە و واژوی قایمقامییەتی شارۆکەی زاخۆی لەسەر هه‌یه و دانەیەکی دەست "وشە" کەوتووە. ئاگاداری هەموو فەرمانبەرانی فەرمانگە حکوومییەکانی شارۆکەی زاخۆ دەکات کە ئاگادارن له‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كان ئه‌و یارییه به‌كارده‌هێنن و كاتێكی زۆری ئیشكردنی پێوه ده‌گرن.
زیاتر نووسراوه، زۆر كردنی ئه‌و یارییه کاریگەری لەسەر بەڕێوەچوونی کاروباری فەرمانگە و هاووڵاتییان کردووە، بویە پێویستە بەدواداچوونی ڕژد لەسەر ئەو بابەتە بکرێت.
یاریی PUBG یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین یارییه‌كانی دنیا، كه یارییه‌كی گۆڕه‌پانی شه‌ڕه له نێوان به‌كارهێنه‌ره‌كانی، PUBG كورتكراوه‌ی "PlayerUnknown's BattleGrounds"ه، ئه‌م یارییه به‌ناوبانگه له ساڵی 2017 له‌سه‌ر ده‌ستی "بێرنارد گرین" دروست كراوه، سه‌ره‌تا ته‌نیا بۆ "PS4، XBOX ONE و PC" دروست كرابوو، به‌ڵام ئێسته ده‌توانی به مۆبایل و سیسته‌مه‌كانی ئه‌ندرۆید و IOS ئه‌م یارییه بكه‌ی.
زاخۆ/ نەوزاد هلۆری