ئەمشەو هەردوو یانەی سووری لێڤەرپوول و بایرن میونشن رووبەڕوو دەبنەوە

:: AM:11:34:19/02/2019 ‌

یانەی لێڤەرپوولی ئینگلیزی ئەمشەو سەعات 11 بەكاتی كوردستان، لە یاریی چوونی قۆناغی 16ی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا لەنێو یاریگەی ئەنفێڵد و لەبەردەم هاندەرانیدا مێوانداریی یانەی بایرن میونشن دەكات.

هەردوو یانەكە پێشتر لە ساڵی 1981 لە قۆناغی پێش كۆتایی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا رووبەڕووی یەكتر ببوونەوە، لە یاریی چووندا لەنێو یاریگەی یانەی لێڤەرپوول هەردوو یانەكە بەبێ گۆڵ یەكسان ببوون، لە یاریی گەڕانەوەشدا لەنێو یاریگەی بایرن میونشن هەردوو یانەكە بە ئەنجامی 1-1 گۆڵ یەكسان ببوون و دواتریش یانەكە لێڤەرپوول لەو ساڵەدا ببووە پاڵەوانی پاڵەوانیەتییەكە.

دوایین رووبەڕووبوونەوەی نێوانیشیان لە هاوینی ساڵی 2017 بوو لە پاڵەوانیەتیی ئۆدی كە تێیدا یانەی لێڤەرپوول بە 3 گۆڵی خاوێن یارییەكەی بردەوە.

پێشبینی دەكرێ پێكهاتەی یانەی لێڤەرپوول بۆ یارییەكە برێتی بێت لە یاریزانان (ئەلیسۆن، ئارنۆڵد، ماتیپ، رۆبیرتسۆن، هیندرسۆن، فاینالدۆم، میلنەر، محەمەد سەڵاح و فێرمینیۆ).

هەروەها پێشبینی دەكرێ پێكهاتەی یانەی بایرن میونشنیش برێتی بێت لە یاریزانان (نۆیەر، كیمیچ، زۆلە، هۆمڵز، ئەلابا، تیاگۆ، خامێس، جۆریتزكا، گنابری، كۆمان و لیڤاندۆفیسكی).




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م